ڕاگەیاندنی گۆڕان کوڕەکانی مەسعود بارزانی تۆمەتبار ئەکات بە چەندین دۆسیەی گەندەڵی و ڕایدەگەیەنێت کوڕێکی بارزانی ساڵی ٢٠١٤ بە تەنها لە قوماردا ٣ ملیۆن و ٢٠٠ هەزار دۆلاری دۆڕاندووە .
بە پێی هەواڵی میدیاکانی گۆڕان کە ئەمڕۆ بڵاویان کردۆتەوە :مه‌سعود بارزانی و كوڕه‌كانی كه چه‌ندین جومگه‌ی هه‌ستیاری ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی كوردستانیان قۆرغ كردوه، له چه‌ندین كه‌یسی گه‌نده‌ڵییه‌وه تێوه‌گلاون و ، سامانێكی زۆریان بۆ خۆیان و بنه‌ماڵه‌كه‌یان كۆكردوه‌ته‌وه.به‌شێكی ئه‌و پاره‌یه‌ش له یانه‌كاندا ده‌دۆڕێنن..
هەر لە هەواڵەکەدا هاتووە : ماڵپه‌ڕی كیتابات، له‌سه‌ر زاری ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان سۆران عومه‌ر رایگه‌یاندوه: مه‌سعود و كه‌سه نزیكه‌كانی، 14 دۆسیه‌ی تایبه‌ت به گه‌نده‌ڵیی و به فیڕۆدانی دارایی گشتییان له دادگاكان له‌سه‌ره.رونیشی كردوه‌ته‌وه كه مه‌سعود ساڵی رابردوو، 14 ملیۆن دۆلاری به‌فیڕۆداوه كه‌س نازانێت ئه‌و بڕه پاره‌یه چی لێهاتووه له كاتێكدا كه هه‌رێم له دۆخێكی دارایی زۆر سه‌ختدایه.
ماڵپه‌ڕی كیتابات بۆ ڕوونكردنه‌وه‌ی زیاتری وته‌كانی ئه‌و په‌رله‌مانتاره له راپۆرتێكیدا رایگه‌یاندوه مه‌نسور كوڕی مه‌سعود له مانگی ئایاری 2014دا، له قوماركردندا له شاری دوبه‌ی ئیمارات سێ ملیۆن و 200هه‌زار دۆلاری دۆڕاندووه. به پێی راپۆرته‌كه هاوڕێكانی له سه‌ره‌تاوه ئامۆژگارییان كردوه كه وازبهێنێت چونكه چانسی بردنه‌وه‌ی نییه به‌ڵام ناوبراو تا به‌ره‌به‌یان قوماری كردووه‌و له كۆتاییدا سێ ملیۆن و 200 هه‌زار دۆلاری دۆڕاندووه‌و له‌و كاته‌شدا مه‌سعود به بێ بوونی هیچ واده‌یه‌كی فه‌رمیی سه‌ردانێكی كتوپڕی بۆ ئیمارات كردوه بۆ شاردنه‌وه‌ی سكانداڵی كوڕه‌كه‌ی.
ماڵپه‌ڕه‌كه ئاشكراشی كردوه كه مه‌سروری كوڕه‌گه‌وره‌ی مه‌سعود كه پۆستێكی باڵای ئه‌منیی كوردستانی قۆرغ كردووه، هاوشێوه‌ی براكه‌ی چه‌ندین ملیۆن دۆلاری هاوڵاتیانی هه‌رێمی بهفیڕۆداوهو له سویسرا‌و ئه‌مریكا, به پێی گۆڤاری كار‌و بازرگانی قه‌ته‌ری ڤیلایه‌كی له ئه‌مریكا به بڕی 10 ملیۆن دۆلار كڕیوه.