دروستکردنی مرۆڤ
زاناکان ئێستا سەرقاڵی دروستکردنی (Genome)ی مرۆڤن، واتە مادەی کیمیایی بەکاردەهێنن بۆ دروستکردنی هەموو (DNA)یەکان کە لە کرۆمۆسۆمەکانی مرۆڤێکدا هەیە. ئەم بابەتە مشتومڕێکی زۆری دروست کردووە لەنێوان زانایاندا، چونکە بەهۆیەوە لەوانیە بتوانن جینۆمی دەستکرد بەکار بهێنن بۆ دروست کردنی مرۆڤ بە بێ بوونی دایک و باوک.
لە ناوەڕاستی مانگی پێنجی ڕابردوودا لە ژوورە داخراوەکاندا بە بەشداری نزیکەی ١٥٠ کەس لە زانکۆی پزیشکی (Harvard) لە (Boston)ی ئەمریکا لە کۆبونەوەیکدا ئەم بابەتە باسکرا. بڕوا وایە کە پرۆژەکە درێژە پێدەری (Human Genome Project) بێت، کە ئامانجی خوێندنەوە ٣ ملیار پیتە کیمیاییەکەی ناو (DNA)ی مرۆڤدا بوو، بەڵام پرۆژە نوێیەکە خوێندنەوە پیتەکان نەبوو؛ بەڵکو، نوسینی جینۆمەکانی مرۆڤ بوو، واتە دروستکردنی تێکڕای ٣ ملیار یەکەکە بە بەکارهێنانی مادەی کیمیایی.
یەکێک لە بەژدارانی ئەم پرەیە ڕایگەیاند، "پرۆژەکە بۆ دروستکردنی جینۆمەکانی مرۆڤە لە ١٠ ساڵی ڕابردوودا."
وەکو دەڵێن پرۆژەیەکە ئامانجی دروست کردنی مرۆڤ نییە، بەڵکو تەنها دروستکردنی خانەیە، وە تەنها لە جینۆمی مرۆڤیشدا کار ناکەن. بەڵکو ئامانجەکەی گەشەپێدانی توانایی دروستکردنی (DNA)ە بەگشتی، کە دەتوانرێت لەسەر چەندین جۆری ئاژەڵ و ڕووەک بەکار بهێنرێت.
بەڕای من ئەمە مەترسییەکی زۆری لەسەر ژیانی مرۆڤ دەبێت لە داهاتوودا.
بەهیواین بابەتێکی سوود بەخش بووبێت و ئەم پرۆژەیەش لە خزمەتی مرۆڤدا کۆتایی بێت.
ئەم بابەتەم لە (The New York Times) وەرگرتووە
|