لەکاتێکدا کارێکی زۆر بە لاپتۆپەکەت دەکەیت و بۆماوەیەکی زۆر بە داگیرساویی دایدەنێیت گەرم دەبێت، دەتوانیت بە فێڵێکی تازە نەھێڵیت گەرم ببێت.
پیاوێکی ژاپۆنی فێڵێکی تازەی بەکارھێناوە و چەند پارەیەکی ئاسنی لەرێکی یەک لەسەر لاپتۆپەکەی ریز کردووە و ئەوەش رێگری لە گەرمبوونی لاپتۆپەکەی کردووە، بەپێی وتەی شارەزایان ئەو پارە ئاسنانە دەتوانن گەرمی لاپتۆپەکە ھەڵبمژن و نەھێڵن گەرم ببێت، ئەو پیاوە وتوویەتی کە ئەو پارە ئاسنانە زۆر یارمەتی داوە لە ساردکردنەوەی لاپتۆپەکەیدا و کارێکی زۆر ئاسانە.
باشترە پارە ئاسنەکان مس بن چونکە مس توانایەکی زیاتری بۆ ھەڵمژینی گەرمی ھەیە بەراورد بە ئاسن و ئەلەمنیۆم و کەمتریش خۆی گەرم دەبێت.