بەشێکی زۆری خانمان بەدەست بۆشاییەکانی نێوانی قژیان دەناڵێنن، چونکە شێوازێکی ناشرینیان پێدەبەخشێت، ڕەنگە زۆر چارەسەری سروشتی و کیمیایی بۆ نەهێشتنی ئەو کێشەیە هەبێت، بەڵام ئایا چۆن باشترین ڕێگا هەڵدەبژێریت؟
پێگەی "ounousa" بۆ هاوکاریکردنی ئەو خانمانە چەند چارەسەرێکی سروشتی دەخاتەڕوو کە دەتوانیت لەڕێگەیەوە چارەسەری بۆشاییەکانی نێوانی قژتی پێبکەیت.
1-بەکارهێنان و تێکەڵکردنی سیر و کەوچکێکی گەورە دارچینی هاڕڕاو، لەگەڵ کوپێک ئاوی گوڵ، بۆ ماوەی 10 خولەک بیدە لەسەرت و هەفتانە دووجاربەکاریبهێنە، بەڵام ڕەنگە بەهۆی سیرەکەوە پێستی سەرت بکزێتەوە یان ئازاری هەبێت ئاساییە.
2-تێکەڵەی زەیتی دارچینی و زەیتی گەنمەشامی و کەوچکێک سرکە، بەکارهێنانی بەیانیان و ئێواران.
3-شەربەتی لیمۆ و ڕەشکە و ناوکی گوڵەبەڕۆژە بهاڕە و وەک کرێمێک بیدە لە پێستی سەرت ڕۆژانە.