ترشیاتی لیتە....
پێداویستیەکان:
باینجان یەک کیلۆ
سەوزەی بۆن خۆش نیوکیلۆ
بیبەری سەوز یەک دانە
بیبەری سوور یەک دانە
سیری رەنەکراو کەوچکێکی زەڵاتە
بیبەری سەوز 50 گرام
گێزەر 3 دانە
کەلەرم 250گرام
سرکە یەک لیتر
بەهارات کەوچکێکی زەڵاتە
نەعنای وشک کەوچکێکی چێشت
پۆنگەی وشک کەوچکێکی چێشت
زەردەچەوە کەوچکێکی مرەبا
شێوازی دروستکردنی:
سەوزە بۆن خۆشەکان وەک مەرزە، تەرخون، گشنیژ، مەعدەنوس، نەعنا و .... بە جوانی ورد دەکەین.
باینجانەکان بە توێکڵەوە لەگەڵ پەرداخێک سرکە و پەرداخێک ئاو دەکوڵێنین، دواتر دای دەڕێژین تا ئاوەکەی ئەچۆڕێتەوە.
سیر و باینجانەکان پێکەوە بە مەکینەی گۆشت بە جوانی ورد بکەن.
کەلەرم، گێزەر، بیبەری سەوز و بیبەری سوری دۆڵمەیی، بیبەری سەوزی توون بە جوانی ورد بکەن و بیکەنە ناو باینجان و سیرەکە.
سەوزەی بۆن خۆش، بەهارات، خوێ، زەردەچەوە، نەعنا و پونگەی وشک تێکەڵ بکەن و بیکەنە ناو کەرەستەکانی پێشووتر.
سرکەکە دەکەینە ناو کەرەستەکان و بە باشی تێکەڵی دەکەین، ئێستا ئامادەیە.
|