بە ئاسانترین شێوە سەرنجی کچان رابکێشە
زۆرجار کوڕان دەیانەوێت سەرنجی کچێک بەلای خۆیاندا رابکێشن و ئەوەش وادەکات ئازارێکی زۆر بچێژن و نازانن چی بکەن بۆئەوەی لێیان نزیک ببنەوە.
توێژەرانی دەروونی باسیان لەوە کردووە کە خانمان زیاتر بەوە تێکدەچن کە پیاوان ئەو بایەخەیان پێنەدەن کە دەیانەوێت و ئەوەش وایان لێدەکات زیاتر سەرنجی کەسەکە بدەن، بەڵام بایەخدانی زۆر وادەکات ھەست بکەن گەورەترن لە پیاوەکە و بەوشێوەیە لەخۆیان بایی دەبن و نایانەوێت لەگەڵ ئەو کەسەدا بن.
ھاوکات لەگەڵ نزیکبوونەوەیەکی کەمدا دەتوانیت بۆئەوەی سەرنجی کچەکە رابکێشیت بۆماوەیەک بایەخی پێنەدەیت و بە چاو ھەندێک جار واپیشان بدەیت کە بایەخی پێدەدەیت و ناتەوێت دەریبخەیت، ھەر لەگەڵ ھەست کردنت بە درووستبوونی خۆشەویستی دەتوانیت بە ئاسانترین شێوە بگەیتە دڵی خانمەکەت.
|