بەرشەلۆنە بەم سێ یاریزانە پێکهاتەکەى بەهێز دەکاتەوە
هەنگاوەکانی بەرشەلۆنە بۆ بەهێزکردنی ریزەکانی لەلایەن بارتۆمیۆی سەرۆکەوە دەستی پێکرد و جوڵەیەکی گەورەى خستۆتە بازارەکانی ئیسپانیاوە
یەکەم گرێبەستی یانەى بەرشەلۆنە بریتیە لە ئاشکراکردنی گرێبەستی دینس سوارێز کە لە ریزەکانی ڤیاریاڵەوە گواستوێتیەوە.
لە ئێستاداشدا بەرشەلۆنە چاودێری سێ یاریزانی تر دەکات بۆ ئەوەى دوانیان بکرێت کە ئەوانیش کیڤن گامیرۆی هیرشبەری سیڤیلیە و نۆلیتۆی هێرشبەری سیلتافیگۆ و ماوریسیۆ لیمۆسی بەرگریکاری لاس پالماسە.
بریارە رۆژی پێنج شەمە سەرۆکی بەرشەلۆنە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسی لەسەر گواستنەوەکانی یانەکەی مانەوەى ماسکێرانۆ و نەیمار رێکبخات.
|