مانچستەر یونایتد لە یاریگاى ئۆڵد ترافۆرد خۆسێ مۆرینیۆى ڕاهێنەرى نوێى یانەکەى بە ڕاگەیاندنەکان ناساند.
خۆسێ مۆرینیۆى پورتوگالى ڕاهێنەرى نوێى یانەى مانچستەر یونایتدى ئینگلیزى لە یاریگاى ئۆڵد ترافۆردى تایبەت بە شەیتانە سورەکە بە ڕاگەیاندنەکان ناسێنرا و ئەوەشى ئاشکراکرد تا ئێستا یانەکەى سێ گرێبەستى فەرمى ئەنجامداوە.
دواى ناساندنەکە، خۆسێ مۆرینیۆ لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەنوسیدا ڕایگەیاند لە چوار گرێبەستى نوێدا بۆ یانەکەى سیانیان یەکلایى بوونەتەوە، کە ئەوانیش ئیبراهیمۆڤیچ و ئیریک بیلى و هنریک مختاریانن و چوارەمیشیان بەم نزیکانە کۆتایى دێت.
مۆرینیۆ ناڕاستەوخۆ گاڵتە بە ڤینگەرى ڕاهێنەرى ئارسناڵى ئینگلیزى دەکات و ئاماژە بەوە دەکات کە ئەو هەردەم نازناوى بەدەست هێناوە، وەک ئەو ڕاهێنەرانە نەبووە کە ١٠ ساڵە لە نازناو بێبەشن.




