ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی فه‌توای هەرێم له‌سه‌ر سێكس له دواوه روونکردنەوە ده‌دات
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی فه‌توای هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت كه "چوونه لای خێزان له‌ڕێگه‌ی كۆمی ئافره‌ته‌وه حه‌رام و نادروسته، پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویست (درودی خوای لێبێت) زۆر به‌توندی هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌ختی له‌وانه كردووه كه‌ڕێگه به‌خۆیان ده‌ده‌ن كاری وا نادروست ئه‌نجام بده‌ن".
د. ئه‌حمه‌د شافیعی كه خاوه‌نی دكتۆرایه له ته‌فسیر و زانسته‌كانی قورئان و پسپۆڕ و شاره‌زایه له بواری فیقهدا روونكردنه‌وه‌یه‌كی به‌ناوی (سێكسی نادروست له نێوان دوو هاوسه‌ردا) بڵاوكرده‌وه.
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا د. ئه‌حمه‌د شافیعی كه هاوكات ئه‌ندامی لیژنه‌ی فه‌توای كوردستانه وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه ده‌داته‌وه "ئایا سێكس كردن له ڕێگه‌ی دواوه (دبر) ڕێگه پێدراوه؟، -ئه‌گه‌ر ئافره‌تێك هاوسه‌ره‌كه‌ی زۆری لێبكات كه سێكسی نا دروستی له‌گه‌ڵ بكات، گوناهبار ده‌بێت؟".
د. ئه‌حمه‌د شافیعی رایگه‌یاندووه كه "یه‌كێك له‌گرفته‌كانی خێزانی زۆركردنی هه‌ندێك پیاوه له‌ژنه‌كانیان له موماره‌سه‌كردنی كاری سێكسی له ڕێگه‌ی كۆمه‌وه، ئه‌مه‌ش له‌ئه‌نجامی په‌روه‌رده‌یه‌كی نادروست و لاوازی باوه‌ڕه‌وه دروست ده‌بێت".
د. ئه‌حمه‌د شافیعی نووسیویه‌تی: "قورئانی پیرۆز و فه‌رمووده شیرینه‌كانی پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای لێبێت) ئاماژه‌یان به‌م كاره ناڕه‌وایه كردووه، خوای گه‌وره ده‌فه‌رمێت: [ نساؤكم حرث لكم فأتوا حرثكم أنى شئتم]. واته: ژنه‌كانتان جێگای كشتوكاڵ كردنتانن، چۆن زه‌وی پاك و خاوێن تۆوی پێوه ده‌كه‌یت و به‌روبووم ده‌دات، ژنه‌كانیشتان منداڵتان بۆ به‌رهه‌م ده‌هێنن، كه‌وابوو بچنه لای ژنه‌كانتان له‌و شوێنه‌ی كه هیوای منداڵبوونتان بۆ ده‌هێنێت، په‌روه‌ردگار له‌م ئایه‌ته‌وه حیكمه‌تی پێكه‌وه جووتبوونی پیاو و ئافره‌تی ڕوونكردۆته‌وه، كه‌ئه‌ویش درێژه‌دان به‌ژیان و به‌رده‌وامبوونی ڕه‌چه‌ڵه‌كی ئاده‌میزاده، وه‌كو چۆن دانه‌وێڵه بهكێڵان به‌رده‌وام ده‌بێت، ئاواش زنجیره‌ی ئاده‌میزاد به‌ژن و ژنخوازی و زاوزێ و نزیكبوونه‌وه‌ی ژن و پیاو له‌یه‌كتری و جووتبوونیان له‌كاتی شیاو و شوێنی شیاودا ده‌بێته هۆی مانه‌وه‌ی ڕه‌گه‌زی ئاده‌میزاد له‌زه‌ویدا".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی فه‌توان ده‌ڵێت: "له‌مه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت كه چوونه لای خێزان له‌ڕێگه‌ی كۆمی ئافره‌ته‌وه حه‌رام و نادروسته، پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویست (درودی خوای لێبێت) زۆر به‌توندی هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌ختی له‌وانه كردووه كه‌ڕێگه به‌خۆیان ده‌ده‌ن كاری وا نادروست ئه‌نجام بده‌ن".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "ئه‌بو هوره‌یره (ڕه‌زای خوای لێبێت) ده‌گێڕێته‌وه كه پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای لێبێت) فه‌رموویه‌تی: "ملعون من أتى امرأته في دبرها "، واته: له به‌زه‌یی و میهری خوای گه‌وره بێ به‌شه ئه‌و كه‌سه‌ی له ڕێگه‌ی كۆمه‌وه ده‌چێته لای ژنه‌كه‌ی".
ئه‌و زانا ئاینییه ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه "پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای لێبێت) فه‌رموویه‌تی :" إِنَّ اللهَ لَا يَسْتَحِيي مِنَ الْحَقِّ لَا تَأْتُوا النِّسَاءَ فِي أَدْبَارِهِنَّ" واته : خوای گه‌وره شه‌رم له ڕاستی ناكات مه‌چنه لای خێزانه‌كانتان له‌كۆمه‌وه، لهفهرموودهیهكی تردا هاتووه كه ده‌فه‌رمێت: "ا ينظر الله إلى رجل أتى رجلا أو امرأة في الدبر"، واته: خوای گه‌وره به چاوی سۆز و به‌زه‌ییه‌وه سه‌یری پیاوێك ناكات كه كاری ناشیاو له‌گه‌ڵ پیاواندا ئه‌نجام ئه‌دات یان له كۆمه‌وه ده‌چێته لای خێزانه‌كه‌ی".
روونیشیكردووه‌ته‌وه كه "ئه‌مانه هه‌مووی هه‌ڕه‌شه‌ن و پێویسته ئه‌و جۆره پیاوانه خۆیان له‌و جۆره كرده‌وه نادروسته دوور بخه‌نه‌وه و بگه‌ڕێنه‌وه لای خوای گه‌وره و جارێكی تر نه‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ئه‌و كار‌و تاوانه گه‌وره‌یه".
د. ئه‌حمه‌د شافیعی جه‌ختیشی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه "ئه‌و ئافره‌تانه‌ی كه هاوسه‌ره‌كانیان زۆریان لێده‌كه‌ن بۆ كردنی ئه‌م كرده‌وه قێزه‌ونه، پێیوسته له‌سه‌ریان ئامۆژگاری مێرده‌كانیان بكه‌ن و ڕێگه نه‌ده‌ن كاری وایان له‌گه‌ڵدا بكه‌ن، چونكه ده‌بێته هۆی توڕه‌بوون و خه‌شم و قینی خوای گه‌وره،و به پێی یاسای (لا طاعة لمخلوق في معصية الخالق) واته هه‌ر كرده‌وه‌یه‌ك سه‌رپێچی خوای تیا بێت دروست نیه گوێڕایه‌ڵی هیچ كه‌سی تیا بكه‌یت".
له به‌شێكی تری روونكردنه‌وه‌كه‌دا د. ئه‌حمه‌د شافیعی رایگه‌یاندووه كه دیاره ئه‌م كاره هه‌روه‌ك لایه‌نی شه‌رعی حه‌رامه و قه‌ده‌غه كراوه، هه‌روه‌ها له لایه‌نی ده‌رونی و پزیشكیشه‌وه نادروست وخراپ و ناباشه:
لایه‌نی ده‌روونی: ده‌بێته مایه‌ی دروستبوونی ئازار بۆ ژن و پاشان شێوه‌یه‌كه له‌كه‌م سه‌یر كردن و به‌كه‌م زانینی ژن، چونكه مه‌به‌ست له كرداری سێكسی تێركردنی ئاره‌زووه‌كانی هه‌ردوو لایه نه‌ك له‌ززه‌ت بینین بۆ پیاو و ئازار و ناڕه‌حه‌تی بۆ ئافره‌ت.
لایه‌نی پزیشكی: پزیشكه‌كان ده‌ڵێن ئه‌م كاره ده‌بێته هۆی شلبوونه‌وه‌ی ماسولكه‌كانی كۆم و سه‌یته‌ره نه‌كردن به‌سه‌ر ڕاگرتنی پیسایی، هه‌روه‌ها دروستبوون و بڵاوبوونه‌وه‌ی زۆر نه‌خۆشی به‌هۆیه‌وه.
ئاشكراشیكردووه كه "ئه‌م كرده‌وه نا دروسته نابێته هۆی ئه‌وه‌ی كه ته‌ڵاقی پێبكه‌وێت وه‌ك هه‌ندێك ده‌ڵێن، به‌ڵام زانایانی فیقهی ئیسلامی فه‌رموویانه ئه‌م كاره ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی ئافره‌ت له‌ڕێگه‌ی قازی و دادگاوه داوای ته‌ڵاق و جیابوونه‌وه بكات".
|