لەگەڵ بەرەوپێشچوونى تەمەندا نیشانەکانى یسریش دەردەکەون کە دیارترینیان چرچبوونى پێستى ڕووخسارە، ئەمەش شێوە و پێست ناشرین دەکات هەر بۆیە زۆرێک لە خەڵکى هەوڵ دەدەن ڕزگاریان ببێت لێى.
دەبێت بزانیت کە سیستەمى خۆراکت زۆر کاریگەرى هەیە لەسەر جوانکاریت و لە گرنگترینیشیان بۆ نەهێشتنى چرچییەکانى ڕووخسار.
ئەڤۆکادۆ:
ڤیتامین B تێدایە کە زۆر گرنگە لەگەڵ بیوتین و ئاسنەکان و پۆتاسیۆم و ڤیتامین E، هەموو ئەم ماددانە خانەکانى لەش تازە دەکەنەوە و دژى هەوکردنن و پێست شێدار دەکەنەوە.

مانگۆ:
سەرچاوەیەکى باشى دژە ئۆکسانە، ڤیتامین A و B و C تێدایە، لەگەڵ بڕێکى زۆر ئاو کە پێست شێدار دەکاتەوە و بە گەنجى دەیهێڵێتەوە.

چەرەزات:
دەوڵەمەندن بە ڤیتامین E و بیوتین، زۆر بەسوودە بۆ نەهێشتنى پیرى کە بەهۆى گەرما و سترێس و کەمخەویەوە تووشتان دەبن.

ماسییەکان:
دەوڵەمەندن بە ترشە چەورییەکان وەک ئۆمیگا ٣ و ٦ و لە سەرەکیترینەکانن بۆ درووستبوونەوەى خانەکانى پێست.

زەیتە ڕووەکیەکان:
ترشى لیۆنلیک و ڤیتامین E یان تێدایە، لەش دەپارێزن لە تیشکى خۆر و پێست توند دەکەنەوە، وەک زەیتى گوڵەبەڕۆژە، زەیتون، گەنمەشامى، کەتان و چەندانى تر.