هیچ کات لەخۆتت پرسیوە بۆچی ئافرەتانی هیندی سەرنج راکێشن ولەزۆربەی پێشبڕکێکانی جوانی دەیبەنەوە؟ هەندێک لەنهێنی ئەو جوانییەیان پەیوەندی بەبەکارهێنانی پێکهاتەی سروشتییە هەیە کەوایان لێدەکات لەژنانی تر زیاتر دەربکەون، ئەمانە بەشێکن لەنهێنی خانمانی هیندستان:
-بۆ ئەوەی پێستە ئەسمەرەکەیان درەوشاوە وجوان بێت، لەهەفتەیەکدا بۆ ماوەی ٣ رۆژ لەسەر یەکتر ماسکێک تەنها لە لیمۆ و هەنگوین ئامادەدەکەن وبۆ ماوەی نیو کاتژمێر بەر لەخەوتن لەدەمووچاویان دەدەن.

-لەزۆربەی هەنگاوەکانی جوانکاری رۆنی گوێزی هیندی بەکاردێنن، بۆ نمونە بۆ لابردنی میکیاژ ونەرمکردنی پێست وخاوکردنەوەی قژ و تەنانەت دوای لابردنی مووش ئەم ڕۆنە بەکار دێنن.

- لەپێکهاتەی کیمیاوی قورس خۆیان بەدوور دەگرن وزیاتر شتی سروشتی بەکاردێنن.

-خانمی هیندی بۆ لابردنی زیپکەی دەمووچاو دەنکی لیمۆدەکوتێت ولەگەڵ ئاو تێکەڵی دەکات و وەکو ماسک بەکاری دێنیت.