بەشێك لە خانمان مۆم (شەمع ) تایبەت بەلێكردنەوەی موو بەكاردەهێنن بۆ لایردنی موو و ئەم ڕێگایە زۆر خێرایە و مووەكان لە ڕەگەوە هەڵدەكێشێت ، بەڵام باشتر وایە كەسێكی شارەزا بۆت بەكاربهێنێت بۆ ئەوەی زیان بە پێستت نەگات ، چەند ڕێگەیەك هەیە بۆ لێكردنەوەی مووی زیاددەی جەستە لەوانەش :
- پەت : ئەمە زیات بۆ لابردنی ئەو مووە زیاددانە بەكاردەهێنرێت كە لەسەر لێو دروست دەبێت ، واتە ئەو موانەی تەنك و یاریكن و لەڕێی شیلە یان شەمعەوە لانابرێت ، بەڵام لابردنی موو بە پەت هەڵكێشانی موەكە نیە لە ڕەگەوە بەڵكو زۆر جار تەنها موەكە دەقرتێنێت .
- یەكارهێنانی شیلە : ئەگەر چەند جارێك ئەم پێكهاتەیەت بۆ لابردنی موو بەكارهێناوە ئەوە ئەمە ڕێگەیەكی گونجاوە، بەڵام ئەگەر یەكەمجارتە ئەوە پێویستە داوای یارمەتی لە كەسێك بكەیت كە شارەزای هەبێت لەبەكارهێنانی شیلە بۆ لێكردنەوەی موو ، ڕێگەیەكی گونجاو و باشە .
- لێزەر :ڕێگەیەكی نوێیە بۆ بنەبڕ كردنی موو ، دوای چەندجارێك لە بەكارهێنانی لێزەر ڕەگی تاڵە مووەكان لاواز دەبێت ، بەڵام ئەم ڕێگەیە تێچووی زۆرە .
-دوور بكەوەرەوە لە بەكارهێنانی موكێش بۆ لابردنی مووی ڕوخسار چونكە موەكان ڕەق دەكات و هیچ خانمێكیش نیە ئارەزووی ئەوە بكات موەكانی ڕوخساری ڕەق بێت .