بۆ ئەوەی ڕوخسارت لە مانگی ڕەمەزاندا گەشاوەبێت دەتوانیت سوود وەربگریت لەم چەند ڕێنماییە :
1- ئەگەر پێستی ڕوخسارت چەورە ئەوە دەتوانیت سوود لەم خاوێن كەرەوە سروشتیە وەربگریت : پارچەیەك خەیار تێكەڵاوی یەك كەوچك شیری وشك بكە و ئەمە بخەرە سەر ڕوخسارت بۆ ماوەی 20 خولەك دوای ئەو ماوەیە ڕوخسارت بە ئاو خاوێن بكەرەوە .
2- یەك كەوچكی قاوە شەكر لەگەڵ كەمێك شیری تەڕ تێكەڵاو بكە و ئەم گیراوەیە بهێنە بە ڕوخسارتدا ، دواتر ڕوخسارت بە ئاو خاوێن بكەرەوە ، دەتوانیت هەفتەی یەكجار ئەم ماسكە بۆ ڕوخسارت بەكاربهێنیت .
3- تەنها یەك كیسە لە چای سەفەری دوای ئەوەی خواردتەوە كیسەكە بخەرە ناو سەلاجەوە هەتا سارد دەبێت دواتر بیهێنە بە روخسارتدا ، ئەمە پێست نەرم دەكاتەوە .
4- بۆ ئەوەی برۆ و چاوەكانت جوان و گەشاوە دەربكەوێت تەنها كەمێك لە پشت چاوی ڕەنگ سپی لەژێر برۆت بدە لەشوێنی قەوسی برۆت .
5- پێش ئەوەی ناو چاوەكانت بە قەڵەم ڕەشبكەیت قەڵەمەكە بخەرە ناو سەلاجەوە بۆ ماوەی چەند كاتژمێرێك ئەمە چاوەكانت بە جوانتر و گەشاوەتری دەردەخات .
6- بۆ ئەوەی بۆیەی نینۆكەكانت بەجوانی بمێنێتەوە ئەوە باشتر وایە لەناو سەلاجەدا هەڵیبگریت .
7- بۆ سپیكردنەوەی ژێر نینۆكەكان و خاوێن كردنەوەیان دەتوانیت نینۆكەكانت بخەیتە ناو گوشراوی لیمۆ یان بە لۆكەیەكی خاوێن ئاوی لیمۆ بدەیت لەژێر نینۆكەكانت .
8- ئەگەر دەتەوێت قژت زۆر بریقەداربێت دوای ئەوەی قژت شۆرد ئەوە تەنها چەند دڵۆپێك ئاوی لیمۆ یان سركەی سێو بخەرە ناو ئاوەوە و بیكە بە قژتدا و دواتر قژت وشك بكەرەوە .
9- بۆ شێداركردنەوەی پێستی ڕوخسارت دەتوانیت زەیتی بادەم یان زەیتی گوێزی هندی بەكاربهێنیت ئەم دوو زەیتە زۆر بەسوودن .
10- ئەگەر ماسكارەكەت وشك ببوە ئەوە دەتوانیت چەند دلًۆپێ لە قەترەی شێداركەرەوەی چاوی تێبكەیت .