بەشێکی زۆری خانمان کێشەی بوونی زیپکەیان هەیە بەتایبەت لەسەر ڕوخساریان، هەندێک جۆری زیپکەش هەن لەژێر پێستدا دروستدەبن، کەبەشێکی زۆری دەگەڕێتەوە بۆ تێکچوونی یەکسانی هۆڕمۆنەکان، یاخود بوونی بەکتریا و میکرۆب کەبەهۆی ئاوهەوا یاخود کەلوپەلەکانی ماکیاژکردنەوە تووشتدەبێت.
زیپکەی ژێر پێست شێواێکی ناشرین بەدەموچاوت دەبەخشێت، بۆ چارەسەرکردنیشی پێویستە پێش هەموو هەنگاوێک دەموچاوت بشۆیت ڕۆژانە دووجار بۆ رزگاربوونت لە بەکتریا و میکرۆب، کەهۆکارێکن بۆ دروستبوونی زیپکە.
هەنگاوی دووەم بریتیە لە پاککردنەوەی پێستەکەت بە پێکهاتەی تایبەت، بۆ ڕزگاربوون لە خانە مردووەکان و توندکردنەوەی کونیلەکان.
هەنگاوی سێیەم پێکهاتووە لە بەکارهێنانی ماسکی تایبەت بە لابردنی زیپکە و چەوریە زیادەکە و هەڵمژینی.
پلەی گەرمی بەرز هۆکارێکە بۆ هاتنە دەرەوەی زیپکەکانی ژێر پێست، هەر بۆیە دەتوانیت جەوەنەی گەرم بەکاربهێنیت، لەگەڵ خواردنەوەی ئاوێکی زۆر بۆ کردنە دەرەوەی ژەهری لەشت و شێداربوونی پێست.