زۆربەمان کاتێک پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە ڕووەکەکانی ماڵەوەمان زەرد هەڵدەگەرێن ودەمرن ونازانین چۆن چارەسەری ئەم گرفتە بکەین، ئەمانە چەند ئامۆژگارییەکن تاوەکو رووەکەکانتان بپارێزیت:
- هەندێک ڕووەک خۆی لەهاویندا گەڵاکانی هەڵدەوەرێت ودەبێت ئاگاداربیت وئینجانەکە لەوشک بوون بپارێزیت تاوەکو جارێکی تر ڕووەکەکە گەڵاکانی سەوزدەبێتەوە .
-هەندێک ڕووەک بەهۆی ئاودانی زۆر زەرد هەڵدەگەڕێن، بۆیە بەر لەئاودان دەبێت بەسەری پەنچەکانت دەست لەگلی ناو ئینجانەکان بدەیت تابزانیت گلەکەی تەڕە یا وشکەو پیویستی بەئاودان هەیە؟
- لەهاویندا بەتایبەتی مانگی ٧ ڕووەکی ناو ماڵ واتە ڕووەکی ژوورەوە پێویستە دووجار ئاوبدرێت بەڵام بەڕێژەی کەم، جارێک لەبەرەبەیان و جارێکیش درەنگانی شەو واتە بەرلەنووستن وهەرگیز لەنیوەڕۆ وبەگەرما ڕووەکەکان ئاومەدە.

-دەکرێت ئەو ڕووەکانەی لەبەر هەتاون سێبەریان بۆ درووست بکەی یان شوێنەکانییان بگوازیتەوە، بەڵام ئاگاداربە نابێت لەهاویندا ئینجانەی ڕووەکەکانت بگۆڕیت، چونکە راستەوخۆ دەمرن ولەناودەچن.

-واباشە لەرۆژێکدا جارێک رووەکاکان بڕشینیت بەڵام ئەو بەشانە تەڕ مەکە کەگوڵ یان خونچەی پێوەیە.
- ئەگەر سوبێرت هەیە ئەوا ئاودانییان کەم بکەوە.