شێوازی قژی لولیش یەکێکە لە جوانترین ستایلەکانی خانمان ئەگەر بە جوانترین شێوە ڕێکیبخەیت، بەڵام بەکارهێنانی ئامێرە گەرمەکان زیان بە قژت دەگەیەنێت و دەیسوتێنێت و قژت بێهێز و لاواز دەکات و تووشی هەڵوەرینی دەکات.

دەتوانیت شێوازێکی نوێ بۆ لولکردنی تاڵەکانی قژت بەکاربێنیت دوور لە بەکارهێنانی ئامێری گەرم و زیان گەیاندن بە قژەکەت، کە پێکهاتووە لە دابەشکردنی قژەکەت بۆ کۆمەڵی کەم کەم دواتر کۆمەڵەکان پێچی پێ بدە وەک وێنەکە تا تەواو کۆی دەکەیتەوە و بەبێخی سەرتەوە توندی بکە و شەو تا بەیانی بەو شێوەیە بنوو.

کاتێک لە خەو هەڵدەستیت بیکەرەوە هەموو ئەو بەشانەی لووداوە بەسەرتەوە، دەبینیت قژت بەشێوازێکی زۆر جوان و لوولیەکی سەرنجڕاکێش وەستاوە.

