سەرچاوەکانی هەواڵ چەند وێنەیەکی سەیری کەنار دەریاکانی وڵاتی چینیان بڵاو کردووەتەوە کە تێیدا هاوڵاتیان جێگەرەوەیەکی نامۆی دژە خۆریان بەکارهێناوە.
وەک لە وێنەکاندا دەبینرێت، چینیەکان لە کەناردەیاکاندا پشت دەبەستن بە دەمامکی ڕەنگاوڕەنگ و نەخشێنرا و لە جیاتی کرێم، ئەو دەمامکانە بەتەواوی دەموچاو و قژ و پێسی ملیان لە تیشکە زیانبەخشەکانی خۆر دەپارێزێت و چیتر مەترسی سوتانی خۆریان نیە.
جێگەی ئاماژەیە ، دەگمەنە ببینرێت پیاوان ئەم قناعانە بکەن، چونکە قناعەکان زیاتر تایبەتە بە ئافرەتان و منداڵان.