ئەو كاتەی مرۆڤ دەچێتە تەمەنی 30 ساڵیەوە ئەوە جوانی و شێوەی ڕوخساری زۆركات هاوشێوەی ئەو كاتە نیە كە لەتەمەنی هەرزەكاریدا بوە ، پێویستە خانمان لە دوای تەمەنی 30 ساڵی ڕەچاوی ئەم خاڵانە بكەن بۆ ئەوەی بە گەنجی و جوانی بمێننەوە .
1-هەوڵبدە گرنگی بدەیت بە ژەمە خۆراكەكانت و بزانیت چی دەخۆیت ، دەتوانیت بۆ ئەم مەبەستە سوود لە زانیاریەكانی پزیشكی شارەزای بواری خۆراك وەربگریت .
2-بەردەوام ئاو بخۆرەوە و ڕۆژانە باشتر وایە لە 2 لیتر ئاو كەمتر نەخۆیتەوە بۆ ئەوەی پێستت جوان و گەشاوە بێت .
3-گرنگی بە پێستت بدە و كرێمی سروشتی و بێ زیان بۆ شێداركردنەوەی پێستت بەكاربهێنە .
4-بیرت نەچێت لەم تەمەندا دەتوانیت سوود وەربگریت لە كرێمی دژە چرچ بوونی پێستی ڕوخسار بۆ ئەوەی پێستت بە گەشاوەی بمێنێتەوە.
5-دوای تەمەنی 30 ساڵی پێویستە پشكنینی ساڵانە بكەیت بۆ ئەوەی ئاگاداری تەندروستیت بیت .
6-بگەڕێ و شوێنی نوێ ببینە ، و چێژ لە تەمەنی خۆت وەربگرە .
7- بزانە چەند كاتژمێر دەخەویت ، پێویستە ڕۆژانە هەشت كاتژمێر بخەویت بۆ ئەوەی خاوەنی تەندروستی و پێستێكی جوان بیت .