فەرمی، گۆتزە گەڕايەوە يانە کۆنەکەی
بەشێوەيەکی فەرمی، لەدوای سێ ساڵ جێهێشتنی زەرد پۆشەکان، ماريۆ گۆتزەی ئەڵمانی و ياريزانی يانەی بايرن ميونشن گەڕايەوە يانەی بۆروسيا دۆرتمۆند.
لە رێگەی پێگەی فەرمی خۆيانەوە لە تۆڕی ئينتەرنێت، بۆروسيا دۆرتمۆند هەواڵی گواستنەوەی گۆتزەيان لە بايرن ميونشنەوە بۆ ريزی يانەکەيان بڵاوکردەوە کە گرێبەستەکەی بۆ ماوەی چوار وەرز دەبێت.
بەپێی هەمان سەرچاوە، تێچووی گرێبەستەکەی گۆتزەی تەمەن ٢٤ ساڵ ٢٦ مليۆن يۆرۆيە، کە لە هاوينی ٢٠١٣ ناوبراو لە دۆرتمۆندەوە بەبەهای ٣٧ مليۆن يۆرۆ چووە بايرن ميونشن، بەڵام بەهۆی يەدەگ بوونييەوە گەڕايەوە يانە کۆنەکەی.
|