زۆرێك لەئێمە ڕەنگە بۆ جارێكیش بوبێت كێشەی پێستمان هەبوبێت و لە تەمەنێكیشدا چرچی بە تەواوەتی لەسەر پێستی ڕوخسار دەردەكەوێت ، بۆ ئەوەی خاوەنی پێستێكی جوان و سەرنجڕاكێش بیت و پێستت لە چرچ بوون پارێزراوبێت پێویستت بەم ڕێنماییانە دەبێت .
1- ئاگاداربە شەوانە پێش ئەوەی بخەویت بە تەواوەتی چ ماكیاج و پێكهاتەیەكی كیمیاوی بە ڕوخسارتەوە هەیە لێی بكەرەوە چونكە مانەوەی ماكیاج بە پێستی ڕوخسارەوە كاریگەری خراپی دەبێت لەسەر پێست و كێشەت بۆ دروست دەكات و دەتوانیت بۆ ئەم مەبەستە زەیتی زەیتون و پارچەیەك لۆكەی خاوێن بەكابهێنیت .
2-بە جۆرێك لە غەسولی تایبەت بە جۆری پێستت ڕوخسارت بشۆ بۆ ئەوەی پێستت بە تەواوەتی خاوێن بێتەوە لەو پێكهاتانەی پێوەیەتی .
3- دوای ئەوەی ڕوخسارت شۆرد بە جۆرێك لە كرێمی شێدار كەرەوە مەساج بە پێستت بكە بەڵام بەمەرجێك كرێمەكە كەمترین پێكهاتەی كیمیاوی تیادا بێت .
4-ئاوی پێویست بخۆرەوە بۆ ئەوەی پێستت لە وشكبونەوە پارێزراوبێت و پێكهاتە زیان بەخشەكان لە جەستەتەوە لەڕێی ئارەقكردنەوەوە بكرێتە دەرەوە .