ڕاپۆرتێك پێگەی (شبیگل ) ی ئەڵمانی بڵاویكردەوە تیایدا ئەوە هاتوە ئەو بۆنەی جەستەی مرۆڤ دەری دەكات پەیوەندی هەیە بە دۆخی تەندروستی و باری دەرونی كەسەكەوە و باشتر وایە كە زیاددە ڕەوی نەكرێت لەبەكارهێنانی بۆن و معەتەر بۆ بۆنخۆشكردنی جەستە .
لەم ڕاپۆرتە پزیشكیەدا شارەزای بواری بۆن (هانس هات ) لە زانكۆی (بوخۆم ) لە ئەڵمانیا دەڵێت " بۆنی خۆشی جەستە وادەكات مرۆڤ زیاتر متمانەی بەخۆی هەبێت و لەگەڵ ئەوەشدا كاریگەری دەبێت لەسەر ڕەفتارەكانی مرۆڤ "
بۆنی جەستەی پیاوان لەیەكێك بۆ یەكێكی دیكە دەگۆڕێت و بۆنی جەستەی پیاوان لەسەر بەرگری جەستەیان و ئەمەش كاریگەری دەبێت لەسەر توانای سێكسی پیاو ،ئەوكاتەش كە مرۆڤ هەست بە ترس دەكات و نائرامە ئەوە لە لایەن مێشكیەوە هۆرمۆنی تایبەت دەردەدرێت و ئارەق دەكاتەوە و جەستەی بۆنێكی جیاواز دروست دەكات و جگە لەوەش زۆركات سەرخوراندن یان خاوێنكردنەوەی چاویلكە بە دەسڕ و جوڵاندنی پەنجەكان چەند نیشانەیەكی دیكەن بۆ نائارامی مرۆڤ .
لە گۆڤاری (شبیگل ) ی تەندروستی ئەوەش هاتوە ئەو كاتەی جەستەی مرۆڤ بۆنی نەبێت ئەو شتێكی ئاساییە و واتە هەموو شتێك باشە ، تەندروستی و باری دەرونی كەسەكەش لەهەمان كاتدا ، چۆن هەرمرۆڤێك پەنجە مۆری تایبەت بەخۆی هەیە بەهەمان شێوە جەستەی هەركەسێك بۆنی تایبەت و جیاوازی هەیە كە بۆنی هیچ كەس لە كەسێكی دیكە ناچێت ،و لە ئێستاشدا بۆنی جەستە وەك ڕێگەیەك بۆ دەست نیشانكردنی نەخۆشی دادەنرێت.