قژی درێژ و جوان و گەشاوە یەکێکە لە بنەما سەرەکیەکان بۆ ناسکی و سەرنجڕاکێشی خانمان، بێگومان خەونی هەموو خانمێکیشە، ڕەنگە درێژ بوونەوە و چڕبوونی قژ کەمێک کاتی بووێت بەتایبەت ئەو کەسانەی کە بەهۆی نەخۆشی یان بەکارهێنانی دەرمان و بۆیە زیان بە قژیان گەیشتووە.
هەندێک پێکهاتە و ئاوێتە هەیە دەبێتە هۆی خێراکردنی گەشەی سروشتی قژت و زووتر درێژ دەبێتەوە و گەشاوە و چڕی دەکات.
چای سەوز پێکهاتەی دژە ئۆکسانی تێدایە، هەر بۆیە هۆکارێکە بۆ درێژکردنەوەی قژت، دوای ئەوەی دەیکوڵێنیت بیدە لە قژەکەت بۆ ماوەی کاتژمێرێک، پاشان بە ئاوی سارد بیشۆ.
سرکەی سێو ماددەیەکە کار بۆ پاککردنەوە و ڕێکخستنی بێخی سەرت دەکات، ڕێژەی ترشی یەکسان دەکاتەوە، کە دەبێتە هۆی درێژکردنەوەی قژت، 75 مل سرکەی سێو تێکەڵی 15 مل کوپ ئاوی گەرم بکە و بیدە لە قژەکەت، لەدوای شتنی بە شامپۆ، بریقەیەکی سەرنجڕاکێش دەدات بە قژت.
هێلکە پێکهاتەیەکە کە بەشێکی زۆی خانمان بەهۆی بۆنەکەیەوە ڕقیان لێدەبێتەوە، کە باشترین ماددەیە بۆ درێژکردنەوە و بەهێزکردنی قژەکەت، چونکە بڕێکی زۆر پرۆتینی تێدایە کە پارێزگاری لە گەشەی قژ دەکات، جگە لە بوونی بڕێکی زۆری کانزا و فۆسفۆر و یۆد، کە ڕێگە لە هەڵوەرینی قژت دەگرێت.
یەک هێلکە بشکێنە زەردێنەکەی لەگەڵ کەمێک زەیتی زەیتون تێکەڵ بکە یان هەر زەیتێکی ڕووەکی دیکە، لەگەڵ کەمێک هەنگوین و پاش تێکەڵکردنی بیدە لە قژەکەت بۆ ماوەی 20 خولەک دواتر با ئاوی سارد و شامپۆ بیشۆ.
لیمۆ پێکهاتەیەکی دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سی و ڤیتامین بی و ترشی فۆلیک، کە یارمەتیدەرە بۆ بەهێزکردنی گەشەی قژ و ڕزگاربوون لە کڕێش، هەر بۆیە کەمێک شەربەتی لیمۆ و زەیتی گوێزی هیندی یان زەیتون تێکەڵ بکە، بۆ ماوەی 30-45 خولەک بیدە لە قژت و بە شامپۆ بیشۆ، زۆر بەکارهێنانی ئاوی لیمۆ دەبێتە هۆی کرانەوەی ڕەنگی قژت.
زەیتی گەرچەک پێکهاتەیەکی زۆر بەسوودە بۆ چربوونەوە و بەهێزبوونی قژ، چونکە بڕێکی زۆر ئۆمیگا سێ و ڤیتامین ئی تێدایە، دەتوانیت لەگەڵ زەیتی ئەڤۆگادۆ تێکەڵی بکەیت و بیدەیت لە قژەکەت بۆ ماوەی 30 خولەک، دواتر بە شامپۆ بیشۆ.