جگە لەوەی هەموو پێكهاتە و كەرەستەیەك بەرواری دەرچون و بەسەر چوونی هەیە بەڵام بەشێوەیەكی گشتی ئەمانە ئەو بەروارەن كە دەكرێیت كەرەستەی جوانكاری تیادا هەڵبگیرێت و بەكاربهێنرێت لەوانەش :
- ئێی لاینەر ماوەی سێ ساڵ دەتوانرێت هەڵبگیرێت .
-ماسكارا تەنها دەتوانیت سێ بۆ چوار مانگ هەڵیبگریت و بەكاری بهێنیت .
-بۆیەی نینۆك تەنها 12 مانگ دەمێنێتەوە بێ بەسەرچوون و دەتوانرێت لەو ماوەیەدا بەكاربهێنرێت .
-پاودەری ڕوخسار دووساڵ دەتوانرێت هەڵبگیرێت و ئەو فڵچەیەش كە بۆ لێدانی ئەساس لە ڕوخسارت بەكاریدەهێنیت پێویستە دوو بۆ سێ مانگ جارێك بگۆڕدرێت و پێویستە ناوبەناو بە پێكهاتەی خاوێنكەرەوە خاوێن بكرێتەوە .
-ئسفنجی تایبەت بە ڕوخسار و ماكیاج هەفتانە دەبێت خاوێن بكرێتەوە و مانگانەش بگۆڕدرێت .
-قەڵەمی دیاریكردنی لێوەكان دوای دوو بۆ سێ ساڵ بەسەر دەچێت و نابێت بەكاربهێنرێت .
-كرێمی ئەساسی ڕوخسار (فاوندەیشن )ی تایبەت بە ڕوخسار تەنها بۆ دووساڵ دەكرێت بەكاربهێنرێت .
- ئەساسی پشت چاو تا ماوەی سێ ساڵ بەكاردەهێنرێت و دوای ئەو ماوەیە باشتر وایە بەكارنەهێنرێت .
-لێكەرەوەی ماكیاج دوای يەك ساڵ لە كردنەوەی بەسەر دەچێت .
-قەڵەمی ڕەشكردنی چاو سێ بۆ پێنج ساڵ دەتوانرێت هەڵبگیرێت و بەكاربهێنرێت .