شیكەرەوەكانی خەون لێكدانەوەی تایبەتیان هەیە .
1-بارینی باران لە خەودا مانای كردنەوەی دەرگای بەختەوەری و ئارامی دەگەیەنێت ،چونكە لە ڕاستیدا باران زیندو كەرەوەی سروشتە و ژیان بە هەموو زیندەوەرەكان دەبەخشێت .
2-بارینی ڕۆن و هەنگوین لە خەودا مانای ئەوە دەبەخشێت ئەو كەسە دەوڵەمەند دەبێت و كارو بارەكانی باش دەبێت .
3-ئەگەر لە خەوتدا ترێ یان جۆ باری بەسەرتا ئەوە مانای وایە ڕزق و ڕۆزیت باش دەبێت .
4-ئەگەر ئاوی گەرم باری بەسەرتا لە خەوتا ئەوە ڕەنگە شتێكی ناخۆش بەسەرت بێت و دڵگران ببیت .
5-بارینی بەرد یان هەر شتێكی وزیان بەخش لە خەودا مانای ئەوە دەبەخشێت كە ڕەنگە شتێك زیانت پێ بگەبەنێت و كاریگەری لەسەرت دروست بكات .