لە هەر جێگایەکبوویت پێویست بەوە ناکات زۆر لە هاوین و گەرما برسیت، چونکە چەندان ڕێگا هەن کە ڕزگارت دەکەن لە کێشەکانى هاوین و جوانیت پێ دەبەخشن.
١- بۆ پاراستنى لێوت دژە خۆر بەکاربهێنە و شێدارکەرەوەى تایبەتى لێبدە.
٢- بۆ ڕووخسارێکى گەش هەمیشە ئاو بخۆرەوە تا وشک نەبیتەوە، دژە خۆر و گیراوە سرووشتییەکانیش لەبیر مەکە.
٣- پێستى سەرت بپارێزە لە تیشکى خۆر بە بەکارهێنانى دژە خۆرى تایبەت.

٤- بە ئاوى سارد خۆتبشۆ تا تووشى هەستیارى پێست نەبیت.
٥- لەبرى ماکیاجێکى زۆر لەگەڵ بەرخۆرەکەدا بۆدرەیەکى کەم بەکاربهێنە.
٦- کڵاوێکى گەورە لەسەر بکە بە شێوەیەک هەموو ڕووخسار و شانت دابپۆشێت.
٧- ڕۆژانە شووتى بخۆ، چونکە لەش شێدار دەکاتەوە و دەیپارێزێت دژى خۆر.

٨- دەستەکانت فەرامۆش مەکە و بە کرێمى شێدارکەرەوەى تایبەت نەرمى بکەرەوە.
٩- ئەو خۆراکانە بخۆ کە ماددەى پارێزەریان تێدایە لە خۆر وەک ڤیتامین C و E کە سووتانەکانى خۆر کەمدەکەنەوە.
١٠- گیراوە سرووشتییەکان بەکاربهێنە تا ڕزگارت ببێت لە پێستى زیادە و پێستى لەشت پاکببێتەوە.
١١- دژە خۆر بدە لە پشت و مل و هەموو بەشەکانى لەش نەک تەنها ڕووخسار.