نرخی ئایفۆنی ٧ گۆڕانکاری بەسەردا دێت
پێگەی “Wccftech” نرخی ئایفۆنی ٧ی راگەیاند، کە بڕیارە لە مانگی ٩ دا دەربچێت.
بەپێی ئەو سەرچاوەیە نرخی ئایفۆنی ٧، ١٠٠ دۆلار کەمتر دەبێت لە ئایفۆنی ٦s گێگابایتی ١٦.
نرخەکان بەگشتی بەم شێوەیە دەبێت:
نرخی رەسمی ئایفۆنی ٦s، گێگابایتی ١٦ بە ٦٤٩ دۆلار، ٦٤ گێگا بە ٧٤٩ دۆلار، ١٢٨ گێگا بە ٨٤٩ دۆلار.
بەڵام بەپێی زانیارییە دزەپێکراوەکان لە ئایفۆنی ٧ دا ١٦ گێگا نامێنێت، بەڵکو کەمترین گێگا ٣٢ دەبێت، نرخەکەشی ٥٥٠ دۆلارە، واتە ١٠٠ کەمتر لە ئایفۆنی ٦s، گێگابایتی ١٦.
ھۆکاری کەمبوونەوەی نرخەکانیش بۆ کەمبوونەوەی تێچوونی بەرھەمھێنان دەگەڕێتەوە.
|