بۆنی خۆش یەكێكە لە هۆكارەكانی سەرنجڕاكێشانی بەرامبەر بەرەو لای خۆت ، كەس نیە ئارەزووی بۆنی ناخۆش بكات لەبەر ئەوە هەوڵبدە هەمیشە بۆنت خۆش بێت و بۆنی گونجاو هەڵبژێرە لە هەمان كاتدا پەبڕەوی ئەم ڕێنماییانە بكە بۆ ئەوەی عەترەكەت بۆ ماوەیەكی زیاتر بۆنی پێتەوە بمێنێتەوە .
- دوای ئەوەی گەرماوت كرد ڕاستەوخۆ ئەو بۆنە لە خۆت بدە كە ئارەزووی دەكەیت بۆ ماوەیەكی زۆر پێتەوە یمێنێتەوە
-پێش ئەوەی جلوبەرگ لەبەر بكەیت عەترەكەت لەخۆت بدە ، بەڵام ئەگەر پێستت هەستیارە ئەوە بیرۆكەیەكی باش نابێت
-عەتر بدە لەو دەمارەی لەسەر مەچەكەت هەیە ، كە ڕاستەوخۆ پەیوەستە بە دڵەوە .
-پێستی چەور زیاتر عەتری پێوە دەمێنێتەوە ، ئەگەر پێستت وشكە ئەوە كەمێك لە كرێمی شێداركەرەوە لەو شوێنە بدە كە دەتەوێت بۆنەكەی لێ بدەیت .

-ئەو كرێم و بەرهەمانەی جوانكاری بكڕە كە هەمان بۆنی ئەو عەترەی لێدێت كە تۆ ئارەزووی دەكەیت
-عەتر لە شوێنێكی سارد و فێنكدا هەڵبگرە بۆ ئەوەی بۆنەكەی بمێنێتەوە و خراپ نەبێت .