بە گوێرەى توێژینەوەیەک کە لەسەر چەند دووانەیەکى هاوڕەگەز ئەنجامدراوە و بۆ ماوەیەک خراونەتە ژیر چاودێریەوە بە هەمان بەرنامەى خۆراکیەوە تەنیا ئەوەندە نەبێت یەکێکیان لە بەرنامە خۆراکیەکەیدا ساردى و خواردنەوەى گازى هەبووە، لە ئەنجامدا زۆر زوو دەرکەوت کە ئەم خواردنەوەیە کاریگەرى لەسەر باڵا هەبووە و تووشى کورتى باڵاى کردۆتەوە.

پسپۆرانى تەندروستى و خۆراک ئاماژە بەوە دەکەن کە مادەى کالسیۆم کە بەرپرسە لە دروستبوونى ئێسک و بەهێزبوونى بەهۆى خواردنەوەى خواردنەوە گازیەکانەوە لە ڕێى کردارى میزکردنەوە دەکرێتەوە دەرەوە و جگە لە کورتە باڵایی مەترسی ئێسکە نەرمەشى لێدەکەوێتەوە.

شایانى باسە هەندێک دەرمان و چارەسەر هەن کە بەهۆى چەند نەخۆشیەکى تایبەتەوەلە لایەن پزیشکەوە بۆ نەخۆش دادەنرێن کە دەبێت بیخوات و لەوانەیە ببنە هۆى کورتى باڵا و ئەمەش لە چوارچێوەى دەسەڵاتى پزیشکە و نابێت سەربەخۆ لەبەر ئەوەى کاریگەرى لەسەر باڵا دەبێت نەخورێن.

لە لایەکى ترەوە ئەو خۆراکانەى کە لاوازن بە مادەى کالسیۆم و ڤیتامین Dئەوا خاوەنى ئەو جۆرە بەرنامە خۆراکیە لە درێژمەودادا تووشى کورتەباڵایی دەکات و جگە لەمەش هۆکارى بۆماوەیی رۆڵى سەرەکى دەبینێت.

جێى وەبیرهێنانەوەیە بە تیشکى خۆر بە تایبەتى دەمەو ئێواران دەکرێت ڤیتامین Dبۆ جەستە دابین بکرێت و هۆکارێکیش بێت بۆ ئەوەى هۆرمۆنى گەشەکردن چالاک بێت و سووتانى کالۆریش بە هۆى وەرزشکردنەوە لەم نێوەندەدا روڵى خۆى دەبێت.