ئەگەر دەتەوێت خاوەنی دەست و پەنجەیەكی جوان و سپی بیت ئەوە دەتوانیت ئەم پێكهاتانە بۆ سپیكردنەوەی دەستت بەكاربهێنیت .
1-زەیتی زەیتون كەمێك گەرم بكە و مەساج بە دەست و پەنجەت بكە بەم ڕۆنە بەڵام ئاگاداربە زەیتەكە ئەوەندە گەرم نەكەیت كە دەستت بسوتێت ، دوای ئەوە بە تێكەڵەی ئاوی لیمۆ و خوێ مەساج بە دەستت بكە دەتوانیت ڕۆژانە ئەم پێكهاتەیە بەكاربهێنیت .
2-تێكەڵەی هەنگوین و گوڵاو بۆ سپیكردنەوەی دەستت بەكاربهێنە ، كەوچكێك هەنگوین لەگەڵ پێنج كەوچك گوڵاو تێكەڵاو بكە دەتوانیت كەمێك سركەشی تێبكەیت و ئەم تێكەڵەیە بدە لە دەستت و دواتر كیسەی نایلۆن لە دەستت هەڵبكێشە بۆ ماوەی نیو كاتژمێر و دواتر دەستت بە ئاو خاوێن بكەرەوە .
3-ئاوی لیمۆ و زەیت ، ئەوەندەی پێویستتە ئەم دوو پێكهاتەیە تێكەڵاو بكە مەساج بە دەستەكانت بكە و دواتر بە كلینكس دەستەكانت خاوێن بكەرەوە و دواتر ئەگەر بێزار بویت دەستەكانت بە ئاو بشۆ .