هەشت خۆراك رێگری لەتوشبون بەشێرپەنجە دەكات
ئاشكراكردنی پێشوەختی شێرپەنجە باشترین هۆكارە بۆ ئەوەی كەسی توشبوو چارەسەری خۆی بكات، لەلایەكیترەوە كۆمەڵێك خۆراك هەیە رێگری لەتوشبون بەشێرپەنجە دەكات، بۆ ئەو مەبەستە ماڵپەڕ دەیلی میل لیستی كۆمەڵێك خۆراكی دیاریكردوە توانای رێگریكردن لەشێرپەنجەیان هەیە:
قەرنابیت: مادەی sulforaphane تێدایە كە پێكهاتەیەكی كیمیاییەوە
كاردانەوەی هەیە دژی شێرپەنجە هەیە، بەڵام بۆ ئەوەی كاریگەری هەبێت باشترە بەر لەقوتدانی زۆر بجوێت لەنێو دەمداو ئەو پێكهاتەیە بەشوێن خانەكانی شێرپەنجەدا دەگەڕێتو لەناویان دەبات.
گێزەر: كاردانەوەی گرنگی بۆ بەرنگاربونەوەی شێرپەنجە هەیە بەتایبەتی شێرپەنجەی پرۆستات.
ئەڤۆگادۆ: بڕێكی زۆر دژە ئۆكسیدی تێدایەو دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی مەترسی شێرپەنجە.
بڕۆكۆلی: یەكێكە لەو سەوزە سروشتیانەی بەرەنگاری شێرپەنجە دەبێتەوە بەتایبەتی شێرپەنجەی قۆڵۆن.
تەماتە: یارمەتی جەستەی مرۆڤ دەدات مادەی لیكۆبین بڕژێنێت كە یەكێكە لەمادەكانی دژە ئۆكسیدو بەسودە بۆ بەرەنگاربوەنەوەی شێرپەنجە.
گوێز: بەهۆی بونی ترشەچەوری ئۆمیگا3 تێیدا یارمەتی كەمكردنەوەی مەترسی شێرپەنجەی مەمكو پرۆستات دەدات.
سیر: رێگری لەتوشبون بەشێرپەنجە دەكات لەرێگەی وەستانی گەشەی خانەكانی شێرپەنجە لەجەستەدا.
زەنجەفیل: یەكێكە لەخوردنە گرنگەكان بۆ بەرەنگاربونەوەی خانەكانی شێرپەنجە بەتایبەتی پرۆستات.
|