هەندێك كەس كێشەی زیاددەی چەوری ورگیان هەیە و دەتوانن لە ڕێی سوود وەرگرتن لەم خۆراكانە چارسەری ئەم كێشەیە بكەن .
1-شوتی یەكێكە لە میوە هاوینەیە بەتامەكان ئەم میوەیە ڤیتامین (C و B1 و B6) بە جەستە دەبەخشێت پسپۆڕانی بواری خۆراك جەخت لەسەر ئەوە دەكەنەوە ڕۆژانە خواردنەوەی دوو كوپ شەربەتی شوتی چارەسەری كێشەی چەوری زیاددەی وورگ دەكات .
2-ئەگەر دەتەوێت چارەسەری كێشەی چەوری زیاددەی ورگت بكەیت ئەوە ڕۆژانە چەند دەنكە بادەمێك بخۆ .
3-خەیار دەوڵەمەندە بە ئاو و پێكهاتە بەسودەكان بۆ جەستە پرۆتین و كانزاكان بەلەشت دەبەخشێت ، ڕۆژانە دوو خەیار بخۆ بۆ ئەوەی لە چەوری ورگت ڕزگارت بێت .
4-سێو كالۆری پێویستت پێدەبەخشێت و دەوڵەمەندە بە پێكهاتەی دژە ئۆكسێنەرەكان و ڕێگری دەكات لە چرچ بونی پێستی ڕوخسار ، ڕۆژانە سێوێك بخۆ بۆ ئەوەی چەوری ورگت نەمێنێت .
5-تەماتە مرۆڤ دەپارێزێت لە توشبوون بەنەخۆشیەكانی دڵ و سوڕی خوێن چالاك دەكات ئەگەر دەتەوێت كێشت داببەزێت ئەوە ڕۆژانە دوو بۆ سێ تەماتە بخۆ .