کلۆری ددان؛ پرۆسەی تێکشکانی پیکهاتەی ددانە ، سەرەتا چینی یەکەمی ددان کە میانە " Enamel" کلۆر دەبێ و دواتر دەگاتە چینی دووەم کە عاجە "Dentisn" ، کلۆری ددان ڕوودەدات کاتێک کە چوار هۆکار یەکدەگرن لەیەک کات دا، ئەوانیش بوونی : ددان، کات، کاربۆهیدرات ( شەکر و نیشاستە) و بەکتریا.
بەکتریای ناو دەم خواردنەکە هەرس دەکات و دەیگۆڕێت بۆ ترش، پاشان بەکتریا، ترشەکە، پارچە خۆراکیەکە لەگەڵ لیک خۆ لێک دەدەن و پڵاک دروست دەکەن، دوایی پڵاکیش بە دیواری ددان وەدەنووسێت. ئینجا ئەو بەکتریایەی ناو ددان هەڵدەستێت بە شیکردنەوەو تیکشکانی مینای ددان و کلۆری ددان ڕوو دەدات.
بۆ ڕێ گرتن لە کلۆری ددان پێویستت بەم هەنگاو و ڕێنماییانە دەبێت :
١-ددانەکانت ڕۆژانە دوو تا سێ جار بە فڵچەو هەویری ددان بشۆ، ئەویش لە دوای هەر نانخواردنێک و لە پێش نووستنیش کاتێکی زۆر باشە
2-کەلێنی نیوان ددانەکانت پاککەرەوە بەبەکارهێنانی داوی ددان و دڵنیابە لە پاک وخاوێنی ئەو شوێنە.
٣-ژەمی هاوسەنگ بخۆ ودوورکەوە لە خواردنی زۆری شیرنەمەییەکان و زوو زوو خواردنی خواردن و خوارندنەوە.
٤-لەگەڵ پزیشکی ددان تاوتوێی بەکارهینای فلۆراید بکە بۆ بەهیزی پێهاتەی ددانت.
٥-لەسیستەمی تەندرووستی هەندێک ووڵات دا ئاوی فلۆریدەیتد هەیە کە دەكرێت سوود بە پێكهاتەی ددان بگەیەنیت.
٦-هەموو شەش مانگ جاریک سەر لە پزێشکی ددانت بدە بۆ پشکنینی تەواوی ددانەکانت.
٧-دەم شۆرەکانی فلۆراییدیان تیدایە سود بە ددان دەگەیەنن، ئەو بنێشتانەی زایلیتۆڵیان تێدایە لەهەندێ لیکۆڵینەوەدا هاتووە بەشێوەیەکی کاتی کلۆری ددان درەنگ دەخەن.