سنوری ئالانی هونه‌رمه‌ندو بێژه‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی كوردسات، له‌تازه‌ترین شیعریدا، به ناو نیشانی من كوڕێكم خۆش ئه‌وێت سیفاته‌كانی كوڕێك ده‌خاته ڕوو كه له‌رێگه‌ی خه‌یاڵی شیعرییه‌وه وێنه‌یه‌كی ناوازه‌ی پێده‌به‌خشێت.
سنور ئالانی بێجگه له‌وه‌ی بێجگه له‌وه‌ی هونه‌رمه‌ندو پێشكه‌شكاره، له‌هه‌مانكاتدا یه‌كێكه له‌و كچه گه‌نجانه‌ی كه له‌رێگه‌ی شیعره‌وه به‌شداری چه‌ندین فیستیڤاڵی كردووه و خه‌ڵات كراوه.
سنور ئالانی له‌گه‌ڵ سه‌رتیپ به‌ختیاری بێژه‌ری هه‌مان كه‌ناڵ ژیانی هاوسه‌ری به‌سه‌رده‌بات و له‌ساڵی 2012 چوونه‌ته كه‌ژاوه‌ی زێڕینه‌وه‌و ته‌مه‌نی 24 ساڵه.
ده‌قی شیعره‌كه‌ی
من کوڕێکم خۆشەوێ
کە دەستم ئەگرێ
پەنجەکانم پڕ ئەکات لە ئەڵقەی پێکەوە بون
لەو ئەڵقەیە ناچێ بە ناچاری بیکەمە دەستم
ئەو کوڕەی من خۆشم ئەوێ جوان نیە
جوانی ئەبەخشێتەوە.
کە پێم ئەڵێ بەیانیت باش
بەڕاستی بەیانیەکانم باش ئەکات.
ئەو کوڕەی من خۆشم ئەوێ
گەر هیچیش نەڵێت گوێم لە دڵی ئەبێت
گەر نەشیبینم بۆنی ئەکەم
ئەو تا بیرم بکات من زیاتر هەستی پێ ئەکەم
ئەو بە بۆنەکەی ئەناسمەوە
چونکە تەنیا بۆنی باوەش و پرچی منی لێدێت.
من ئەو کوڕەم وا خۆشئەوێ
هیچ ڕاستیەک بۆم گرنگ نیە
جگە لە خەیاڵی شیرینی مەرگم لەسەر سنگی.