ئارەزووی خواردنی سوێر دەكەیت ؟ چەند هۆكارێك هەیە دەبێتە هۆی ئەوەی ئارەزووی خواردنی سوێر بكەیت لەوانەش :
-كەمی ڕێژەی كانزاكان لە جەستەدا : ئەگەر تۆ یەكێكیت لەو كەسانەی ئارەزوو دەكەیت خواردنەكەت سوێربێت ئەوە ئاماژەیە بۆ ئەوەی ڕێژەی كانزاكان بەشێوەیەكی گشتی لە جەستەدا كەمە .
- ئارەقكردنەوەی زۆر هۆكارە بۆ كەمبونەوەی ئاستی سۆدیۆم لە لەشدا و ئەمەش وادەكات ئارەزووی خواردنی خۆراكی سوێر بكەیت .
- ئەو كەسانەی لە ڕووی دەرونیەوە نائارامن ئەوە بەشێوەیەكی سروشتی جەستەیان پێكهاتەی سۆدیۆمی تیادا كەمدەبێتەوە .
- ئەو گۆڕانكاریانەی بەسەر جەستەی ئافرەتدا دێت لە ماوەی دووگیانیدا یەكێكە لە هۆكارەكانی ئارەزووكردنی خواردنی سوێر .
- هەندێك كەس خۆیان ئالودە بوون بە خواردنی خوێ ، ئەگەر لەم جۆرە كەسانەی ئەوە هەوڵبدە دوور بكەوەرەوە لەم ڕەفتارە چونكە زیان بە تەندروستیت دەگەیەنێت .
- كاتێك مرۆڤ توشی سكچون دەبێت یان میز زۆر دەكات ئەوە ئاستی خوێی ناو جەستەی دادەبەزێت و بەوهۆیەوە خواردنی سوێر دەخوات.
- بەردەوام خواردنی دەرمانی نەخۆشیەكانی شەكرە و كەمخوێنی كاریگەریان دەبێت لەسەر هاوسەنگی ڕێژەی سۆدیۆم لە جەستەدا .