هەندێك كەس كێشەی ئارەقكردنەوەیان هەیە لەكاتی نوستندا ، پێگەی (reader’s digest ) لەڕێی بابەتێكی پزیشكیەوە هۆكارەكانی عارەق كردنەوەی شەوانی ڕونكردۆتەوە .
- ئەو كەسانەی نەخۆشی خەمۆیكیان هەیە و دەرمانی چارەسەری ئەم نەخۆشیە بەكاردەهێنن ئەوە شەوانە كێشەی ئارەقكردنەوەی دەبێت .
- دابەزینی ئاستی شەكری ناو خوێن هۆكارە بۆ سەرئێشەی توند بەتایبەت ئەو كەسانەی نەخۆشی شەكرەی جۆری یەكەمیان هەیە .
- ئەو كەسانەی نەخۆشی سیەكانیان هەبە ئەوە شەوانە لە كاتی نوستندا ئارەق زۆر دەكەنەوە .
- گەورە بوون و گەشەكردنی خانە شێرپەنجەییەكان ، واتە ئەو كەسانەی نەخۆشی شێرپەنجەیان هەیە ئێواران و كاتی نوستن ئارەق زۆر دەكەنەوە .
- كاتێك ئافرەت دەچێتە تەمەنی 40 ساڵیەوە و دەگاتە تەمەنی نائومێدی بەهۆی ئەوەی دەردانی هۆرمۆنەكانی جەستەی تێك دەچێت و سووڕی مانگانەی نامێنێت توشی ئەم كێشەیە دەبێت .
- تێكچونی دەردانی هۆرمۆنەكانی جەستە دەبێتە هۆی ئارەقكردنەوە لە شەواندا .
- نوستن لە شوێنێك كە پلەی گەرمای زۆر بەرز بێت و سترێس و نائرامی باری دەرونی هەمان كاریگەریان دەبێت لەسەر جەستە .