ڕەنگە هەندێكجار تێبینی ئەوەت كردبێت كاتێك ئێكسسواری زەرد لەدەست دەكەیت لەدوای ئەوەی ماوەیەك لەدەستدا دەمێنێتەوە ئاسەوارێكی ڕەنگ سەوز لەسەر دەستت بەجێ دەهێڵێت و هەندێكجار ڕەنگە واتلێهاتبێت نەتوانیت جارێكی دیكە ئەو ئێكسسوارە لەدەست بكەیت .
هۆكاری سەوز بوونی شوێنی بازن و ئێكسسواری زەرد بریتیە لە :
1-ئارەقكردنەوە : هەندێكجار كاتێك دەستت ئارەق دەكاتەوە و بازنێكی زەردت لە دەستدایە ئەوە شوێنەكەی سەوز ببێت .
2- كارلێكە كیمیاویەكان : ئەمە زیاتر كاتێك ڕودەدات كە عەتر بدەیت لەپێستت و دواتر پارچەیەك ئێكسسواری زەردی لەسەر دابنێیت .
چۆنیەتی چارەسەركردنی ئەم كێشەیە :
- ئەو پارچە ئێكسسوارانە جیابكەرەوە كە ئەم كێشەیەت بۆ دروتس دەكات و هەرزوو لایان ببە .
- دوور بكەوەرەوە لە لەملكردن یان لەدەست كردنی ئێكسسواری زەرد لە كاتی گەرماوكردن یان مەلەكردن یان وەرزش كردن ، لەم دۆخانەدا ئارەق دەكەیتەوە و ئەمەش هۆكارە بۆ ئەم بابەتە .
-دەتوانیت پێش ئەوەی ئێكسسواری زەرد لە دەستت بكەیت و بەكاریبهێنیت ئەوە بە بۆیەی نینۆك لە جۆری ئاوی توێژاڵێك بەسەر ئێكسسوارەكەدا بهێنیت بۆ ئەوەی كاتێك لەدەستی دەكەیت ئەم كێشەیەت بۆ دروست نەبێت .
- ئێكسسوارەكانت لەناو قوماشێكی خاوێن و لە قتویەكی تایبەتدا هەڵبگرە .
- دوور بكەوەرەوە لە تێكەڵاوكردن و هەڵگرتنی ئێكسسوارە جۆراوجۆرەكان بەیەكەوە و هەرجۆرێك بە جیا دابنێ ، چونكە دانانی ئێكسسوارە جۆراوجۆرەكان بەیەكەوە هۆكار دەبێت بۆ زوو خراپ بونیان .
- ئەگەر ئەم ڕێنماییانە پەیڕەو بكەیت ئەوە دەبیتە خاوەنی ئێكسسوارێكی جوان و سەرنجڕاكێش.