مێشك یەكێكە لە ئەندامە گرنگەكانی جەستەی مرۆڤ و كاتێك مرۆڤ مێشكی لاوازبێت ئەوە تەواوی ڕەفتارەكانی لەژێر كۆنترۆڵی خۆی دەردەچێت ، بۆ ئەوەش باشتر وایە دوور بكەونەوە لە ئەنجامدانی ئەم هەڵانە بۆ ئەوەی توانای مێشك لاواز نەبێت .
1-بیركردنەوە لە ڕابردوو: بیركردنەوە لە ڕابردوو یەكێكە لەو هەڵانەی كە دەبێتە هۆی لاوازبونی مێشك بۆ ئەوەش باشتر وایە لەم جۆرە بیركردنەوەیە دوور بكەونەوە بۆ ئەوەی توانای مێشكتان بەهێزبێت و توشی نەخۆشی زەهایمەر و نەخۆشیە دەرونیەكان نەبن .
2-گوێنەگرتن لە ڕاوبۆچونی كەسانی دەوروبەر: ئەمە یەكێكە لەو هەڵانەی كە هەندێك مرۆڤ ئەنجامی دەدەن ، بۆ ئەنجامدانی هەموو كارێك باشتر وایە گوێبگریت بۆ ڕاوبۆچونی كەسانی دەوروبەر چونكە سوربونت لەسەر ڕای خۆت هەندێكجار بەشێوەیەكی خراپ بەسەرتا دەشكێتەوە .
3-دووركەوتنەوە لە گۆڕانكاری كارێكی باش نیە باشتر وایە هەركات پێویست بوو هەندێك شت لە ژیانتا بگۆڕیت ئەوە ئەنجام بدەیت بۆ ئەوەی لە ژیانتا سەركەوتوو بیت .
4-لەگەڵ ئەوەی سوربون لەسەر بڕیارێك و گوێنەگرتن بۆ كەس بە هەڵەیەكی گەورە دادەنرێت هاوكات بڕیاردانی خەڵك لەجیاتی تۆش هەمان هەڵەیە و ئەمە دەتخاتە كێشەوە .
5-ڕقوكینە لەكەس هەڵمەگرە و هەموو كەسێكت خۆش بوێت ، ئەو كاتەی كینە لە دڵ و مێشكتا هەبێت بەرامبەر هەر كەسێك ئەمە كاریگەری دەبێت لەسەر تواناكانی مێشك و لەناوبردنی خانەكانی مێشك و ئەوەندەی بە خەڵكەوە خەریك دەبیت ئەوە گرنگی بە ژیانی خۆت نادەیت .
6-كاتێك كارێك دەكەیت بیرلە باشەی كارەكەت بكەرەوە و ئەوەندە دڵت لای ئەوە نەبێت ئەنجامی خراپی هەبێت چونكە ئەمە كاریگەری خراپی دەبێت لەسەر ئەو كارەی دەیكەیت.
7-لە ژیانتا نائومێد مەبە و هەمووكات بە ئومێدەوە بۆ ژیان بژی.
8-دوور بكەوەرەوە لە لۆمەكردنی خۆت لەسەر كارێك كە ئەنجامت نەداوە ئەم جۆرە لەبیركردنەوە بەختەوەریت پێدەبەخشێت و خۆشحاڵت دەكات لە ژیانتا.
9-ئارام نەگرتن لەسەر ئەو شتانەی لە ژیانتا ڕوبەڕوت دەبێتەوە مێشكت ماندو دەكات و وادەكات چێژ لە ژیانت نەبینیت .
10-دوور بكەوەرەوە لە دوبارەكردنەوەی هەڵە ،كاتێك هەڵەیەك ئەنجام دەدەیت هەوڵبدە وانەی لێوە فێرببیت .