هەستكردن بە تەنهایی هۆكارە بۆ پەستانی دەرونی و ناڕێكی ژیانی مرۆڤ ، پێگەی ("powerofpositivity ) چەند كردارێكی ئاشكرا كردوە كە دەكرێت مرۆڤ لە ڕێیەوە هەستكردنی بە تەنهایی كەمبكاتەوە .
1- هاوڕێیەتی ئەو كەسانە بكە كە هەمان كێشەی تۆیان هەیە و و دەتوانن بەیكەوە گروپێك دروست بكەن بۆ چارەسەری ئەم حاڵەتە ، بۆ ئەوەی ئەوە باش بزانیت كە تەنها خۆت نیت ئەم كێشە دەرونیەت هەیە .
2- هاوڕێیەتی خودی خۆت بكە : ئەو كاتەی مرۆڤ هاوڕێیەتی خودی خۆی دەكات ئەوە ڕێز و نرخ بۆ ئەو كاتانە دادەنێت كە بەسەری دەبات .
3- قسە لەگەڵ ئەو كەسانەدا بكە كە ئاشنات نین و ئەم دۆخە بە ئاسای وەربگرە بۆ ئەوەی هەستكردنت بە تەنهایی كەم ببێتەوە .
4- لە كات بەسەر بردن لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان دوور بكەوەرەوە ئەمە یەكێكی دیكەیە لە ڕێگە چارەكان .
5- هەوڵبدە لە گروپە خۆبەخشەكان كاربكەیت و لێرەوە هاوڕێی نوێ پەیدا بكەیت و كەسی نوێ بناسیت .
6- ئەو چالاكیە بە ئەنجام بگەینە كە خۆت ئارەزووی دەكەیت ، ئەگەر تۆ یەكێكیت لەو كەسانەی ئارەزووی یاری وەرزشی دەكەیت ئەوە لە چالاكیە وەرزشبەكان دوور مەكەوەرەوە .