ماچكردن یەكێكە لە ڕێگانی دەربڕینی خۆشەویستی بۆ كەسی بەرامبەر ، ئەو كاتەی كەسێك ماچ دەكەیت كە لە قوڵای دڵتەوە خۆشت دەوێت ئەوە ئەو كەسە بە تەواوەتی هەست بە خۆشەویستی دەكات ، چەند ڕاستیەك هەیە لەسەر ماچكردن ڕەنگە تا ئێستا نەتبیستبێت و پێویستە زانیاری زیاترت هەبێت لەسەر ئەم بابەتە .
1- زانستێك هەیە لەسەر ماچكردن و پێی دەوترێت (Philmatolgy)
2- كەسێكی ئاسایی كاتێك ماچی كەسێك دەكات لە ماوەی یەك خولەكدا 2 گەرمۆكە لە جەستەی دەسوتێت بەڵام ئەو كەسانەی كە ئاشقن و ماچی ئەو كەسە دەكەن كە خۆشیان دەوێت ئەوە لە ماوەی ماچكردنەكەدا بڕی 6 گەرمۆكە لە جەستەیان دەسوتێت .
3- ماچكردن نەریتێكی ناو مرۆڤەكانەوە و ئەمە دەگەڕێتەوە بۆ 1500 ساڵ پێش میلاد .
4- ئەو كاتەی كەسێك ماچی دەمی كەسێكی دیكە دەكات ئەوە بڕی 10 ملیۆن جۆر لە بەكتریا لەنێوان ئەو دوو دەمەدا دەگوێزرێتەوە .
5- ئەو كەسەی هاوسەرگیری كردبێت ڕەنگە قورس بێت بۆی و نەتوانێت بۆ ماوەی دوو هەفتە ماچی هاوسەرەكەی نەكات .
6- كاتێك ماچی كەسێك دەكەیت ئەوە 34 ماسولكەی ڕووخسارت دەجوڵێت لەو كاتەدا .
7- ماچی فەرەنسی چێژ بەخشترین ماچە .
8- ماچكردن ئارەزووی نانخواردن كەمدەكاتەوە و خەوو لە چاوەكان دەبات .
9- ڕۆمانیەكان ماچكردنیان كردوە بە سێ بەشەوە ماچی ناوچەوان و لێو و ماچی قوڵ .
10- لە نێوان ساڵانی 1930 بۆ ساڵی 1968 ماچكردن ڕێگە پێنەدراو بوە لە فیلمە سینەماییەكاندا .