ئەو خانمانەی بالایان بەرز نیە دەتوانن سوود وەربگرن لەم ڕٍێنماییانە بۆ ئەوەی باڵایان بەرزتر دەربكەوێت بێ ئەوەی پێڵاوی پاژنە بەرز لەپێ بكەن .
1- پانتۆڵی درێژ : مەبەست لەو جۆرە پانتۆڵانەیە كە كەمەریان درێژە ولەهەمان كاتدا قاچەكانیان كورت نیە ، ئەمە شێوەو باڵایەكی بەرزت پێدەبەخشێت .
2- تەواوی ئەو عەزیانەی ستایلەكیان وایە ملدارن بە تایبەت بۆ وەرزی زستان ، ئەمە وا دەردەخات باڵات بەرزە .
3- ئەو پێڵاوانە لەپێ بكە كە بەشی پێشەوەیان سێگۆشە و نزك تیژە ئەمە تایبەتمەندی خۆی هەیە و وادەردەخات باڵات بەرزبێت .
4- ئەو جۆرە پێڵاوانە لەپێ بكە كە ڕەنگیان گۆشتی و كاڵە .
5- ئەو عەزیانە لەبەر بكە كەملەكەی لەشێوەی پیتی v یە ئەمە وادەردەخات باڵات بەرزترە بە پێشەوانەی ئەو جلوبەرگانەی ملەكانیان خڕە .
6- قژت هاوشێوەی كێك تۆپەڵ بكە و بەرزی بكەرەوە ئەمە چەند سەنتیمەترێك ملت درێژتر دەردەخات .
7- ئەو جانتایانە لەشان بكە كە شانەكەی درێژە بەتایبەت ئەوكاتەی عەزی كورت لەبەر دەكەیت ، لەشانكردنی جانتای شان كورت باڵات كورت دەردەخات .
8- ئەو جلوبەرگانە بپۆشە كە هێڵی درێژ تیادایە و ئەو جلوبەرگانە لەبەر مەكە كە هێڵەكانی لەباری پانیدایە ، ئەمە وات دەردەخات باڵات كورتە و قەڵەویت .
9- پۆشینی ئەو عەزیانەی درێژن وا دەردەخات باڵات درێژە .
10- لەگەڵ هەموو ئەو ڕێنماییانەی پێشەوە بەردەوام هەوڵبدە چەند ڕەنگێك لە جلوبەرگ لەبەر نەكەیت و هەوڵبدە جلەكانت یەك ڕەنگ بێت.