بۆهەر جۆرێك لە ڕەنگی پێست جۆرێك لە ماكیاج گونجاوە ، جگە لەوەی شێوەی چاو و لێو و لوت جارێكی دیكە ئەو ماكیاجە دياری دەكەن كە بۆ ڕوخسارتی دەكەیت ، ئەگەر ڕەنگی پێستی ڕوخسارت ئەسمەرە ئەوە پێویستە لەكاتی ماكیاجكردندا لەم هەڵانە دوور بكەویتەوە بۆ ئەوەی جوانی ڕوخسارت نەشێوێت.
1- ئەگەر تەمەنت سەروو 40 ساڵە و ئەسمەریت ئەوە دەتوانیت هەر ڕەنگێك لە ئێی شەدۆ بۆ پشت چاوەكانت بەكاربهێنیت بەڵام ئەگەر تەمەنت لە 30 ساڵ كەمترە ئەوە دوور بكەوەرەوە لە بەكارهێنانی پشت چاوی ڕەنگ بریقەدار و بریسكە ، ئەمە وادەكات بەتەمەنتر دەربكەویت .
2- ئێی لاینەر بۆ ژێر چاوەكانت مەكە ، تەنها بۆ سەر پێڵوەكانت بەكاریبهێنە یان تەنها لەسوچێكی چاوەكانتەوە دەتوانیت هێلًێكی ڕەش بكێشیت .
3- برۆكانت چوارچێوەی ڕوخسارتن و جوانی شێوەت دەردەخەن برۆكانت زۆر بەرز مەكەرەوە بۆ ئەوەی شێوەی ڕوخسارت تێكنەچێت .
4- برژانگەكانت زۆر چڕ و پڕ مەكە واتە برژانگی دەستكرد بەكارمەهێنە ، تەنها ماسكارا بۆ دەرخستنی برژانگەكانت بەكاربهێنە .
5- كرێمی ئەساسی زۆر و رەنگی سپی بۆ ڕوخسارت بەكارمەهێنە ، ئەمە وادەكات بەشێوەیەكی ناسروشتی دەربكەویت و كەموكورتیەكانی ڕوخسارت زۆر دەردەخات .
6- بۆ ئەو كەسانەی پێستی ڕوخساریان ئەسمەرە شتێكی جوانە ئگەر سوراوی لەماع بۆ لێوەكانیان بەكارلهێنن بەڵام دوور بكەوەرەوە لەوەی زیادە ڕٍەوی لە بەكارهێنانی سزوراوی لەماع بكەیت بۆ لێوەكانت .
7- بەهیچ شێوەیەك ئێی شەدۆی ڕەنگ سپی بۆ پشت چاوەكانت بەكارمەهێنە ، ئەمە وادەكات شێوەت وەك شەبەح دەربكەوێت لەبەر ئەوە خۆتی لێ بەدوور بگرە .
8- زۆربەی ئەو خانمانەی ڕەنگی پێستیان ئەسمەرە لێویان گەورە و پڕە لەبەر ئەوە پێویست ناكات قەڵەمی دیاریكردنی سنور بۆ لێوەكانیان بەكاربهێنن.
9- دەتوانیت سەر ڕومەتێكی ناسك بكەیت بەڵام دوور بكەوەرەوە لەوەی سەر ڕومەتی پڕ و چڕ بكەیت بۆ ئەوەی شێوەت ناشرین نەبێت .
10- بەهیچ شێوەیەك كۆنسیلەری چڕ بۆ ژێر چاوەكانت مەكە ئەوەندە بەكاربهێنە كە ڕەنگی ژێر چاوەكانت هاوشێوەی ڕەنگی ڕوخسارت بێت .