یەکێک لەو لایەنانەى کە خۆراکەکان دەکرێت کاریگەرى بخەنە سەر، سووتاندنى چەورى لەش و کەمکردنى کێشە، ١٥ خۆراکیش لە نێوان هەموو خۆراکەکاندا باشترینن بۆ خێراکردنى پرۆسەى سوتاندنى چەورى زیادەى لەش.
زۆرن ئەو کەسانەى کە دەیانەوێت لە ڕێگاى ڕێجیم و وەرزشەوە کێش کەمبکەن، بەڵام ئەوەى نایزانن ئەوەیە کە لە ڕێگاى خواردنیشەوە دەتوانن چەندان کیلۆ بسوتێنن.
هەندێک لە خۆراکەکان بەهۆى ئەو ماددانەوە کە تێیاندایە دەبنە هۆى سووتاندنى چەورى لەش، چونکە ئۆمیگا ٣ و ڤیتامین و پرۆتینە ڕووەکییەکان کار دەکەنە سەر میتاپۆلیزمى لەش و لەو ڕێگایەشەوە وا لە لەش دەکەن زووتر چەورى بسوتێنێت، ئەمە جگە لەوەى وا لە تاک دەکەن درەنگتر برسى ببێت.
ئەگەر کێشەى کێشى زیادەت هەیە و دەتەوێت بە ئاسانى خۆت ڕزگار بکەیت لەو کێشەیە ئەوا ئەم ١٥ خۆراکە لە سیستەمى خۆراکیتدا جێبکەرەوە، چونکە باشترینن بۆ سووتاندنى چەورى.
١- چەرەزات
٢- زەنجەبیل
٣- شۆفان
٤- ئەڤۆکادۆ
٥- سالمون
٦- بەزالیا
٧- ئاو
٨- تۆوى کەتان
٩- نارنج
١٠- هەنگوین
١١- هێلکە
١٢- بیبەرى تون
١٣- برۆکلى
١٤- زەیتى زەیتون
١٥- لیمۆ