كۆمەڵەی پاراستنی گورچیلە لە وڵاتی نەمسا، بە چەند دەرەنجامێك گەیشتون، كە هەندێكیان پێشتر هەبوون و پێداگیری دوو بارەی لەسەر دەكرێتەوە، لەم چەند خاڵەدا ئەو هۆكارانە دەخەینەڕوو كە وا دەكەن گورچیلەكان لە كار بكەون.
- زۆر بەكارهێنانی خوێ و خوو گرتن بە خواردنی سوێر.
- دابین نەكردنی بڕی ئاوی پێویست بۆ جەستە و وەلانانی خواردنەوەی ئاو، كە پزیشكانی نەمسایی دەڵێن، لە رۆژێكدا جەستە، پێویستی بە 10 بۆ 12 پەرداخ ئاو هەیە.
- زۆر خواردن و زیادەڕەویكردن لە خواردنی گۆشتی سور.
توێژینەوەكە گەیشتووە بەو دەرەنجامەی كە پشتگیری توێژینەوەكانی پێشتر بكات دەرباەری كاریگەری جگەرەكێشان لەسەر گورچیلەكان، كە شێرپەنجەی پرۆستاتی لێ دەكەوێتەوە.
ئا/ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی