(hemorragie meningee ) یەكێكە لەجۆرەكانی جەڵتەی مێشك ئەو كاتەی مرۆڤ لە كێشانی جگەرە بوەستێت ئەوە ئەگەری توشبوونی بەم جۆرەی جەڵتە كەمدەبێتەوە بەگوێرەی ئەو توێژینەوەیەی توێژەرەوە فینلەندیەكان لە زانكۆی (هلسنكی ) لە گۆڤاری (Neurology ) بڵاویان كردۆتەوە .
بۆ گەیشتن بە ئەنجامەكانی ئەم توێژینەوەیە زاناكان پشتیان بەو داتایانە بەست كە لە ساڵانی 1998 بۆ 2012 لەسەر جەڵتەی مێشك بڵاوكراوەتەوە و ئەو كەسانەش كە داتایان لەسەر وەرگیراوە بۆ ئەم حاڵەتە تەمەنیان سەروو 50 ساڵ یوە ، ئاستی جەڵتەی مێشك لەناو خانماندا %45 ەو ڕێژەكەی لە ناو پیاواندا %38 ە.
زاناكان گەیشتونەتە ئەو ئەنجامەی كە كەمبونەوەی ئاستی جگەرەكێشان هۆبكارە بۆ كەمبونەوەی ئەم حاڵەتە بەتایبەت لەناو ئەو كەسانەدا كە هەرزەكارن و تەمەنیان زۆر نیە ، بۆ ئەوەی لەم حاڵەتەی جەڵتەی مێشك پارێزراوبن ئەوە باشتر وایە دوور بكەونەوە لەكێشانی جگەرە .