بەرزی سەر كوڵم جوانی دەبەخشێت بە ڕوخساری خانمان ، ئێستا بەشێك لەو خانمانەی ئارەزووی جوانكاری دەكەن یان نەشتەرگەری ئەنجام دەدەن بۆ ئەوەی كوڵمەكانیان بەرز ببێتەوە یان لەڕێی ماكیاجكردنەوە ئەم كارە ئەنجام دەدەن ، ئێستا تۆی خانم ئەگەر ئارەزووی ئەوە دەكەیت ببیتە خاوەنی سەركوڵمێكی بەرز ئەوە دەتوانیت سوود لەم ڕێنماییانە وەربگریت .
- ئەو كەسانەی زۆر پێدەكەنن ئەوە سەركوڵمەكانیان بەرز و جوانە .
- جوینی بنێشت وادەكات كوڵمەكانت بەرزبێتەوە و هێڵێكی دیاریكراو دروست ببێت لەسەر ڕومەتەكانت .
- ڕاهێنانی وەرزشی بۆ باریك كردنەوەی چەناگەت ئەنجام بدە .
- ڕۆژانە مەساجێكی هێواش بۆ دەموچاوت بكە .
- ئەو خواردنانە كەمبخۆ كە خوێی تیادایە .
- ڕۆژانە بڕی پێویست بخەوە چونكە نوستن بە بڕی پێویست گەشاوەی بە ڕوخسار دەبەخشێت .
- ماكیاجی تەواو و ڕاست بكە بۆ ئەوەی سەر كوڵمەكانت جوانتر دەربكەوێت .