كڕێش بریتیە لە خانە مردووەکانی پێست،کە پێست فرێی دەدات و لەگەل چەوری پێستی سەر یەک دەگرن و بە شێوەی كڕێش دەردەکەون لە تەمەنی (۱٠ بۆ ۲٠) ئەم كێشەیە زیاترە .
هۆکارەکانی دروست بوونی کڕێش
۱-لە وەرزی سەرما ئەم كێشەیە زیاتر دەبێت
۲-بوونی میکرۆب لە سەر پێستی سەر
۳-زیاد بوونی هۆرمۆنی تیستۆستیرۆن بە رێژەیەکی زۆر لە کاتی بالغ بووندا
٤-هۆكاری بۆماوەیی
۵-کەم شۆردنی سەر و خاوێن نەكردنەوەی قژ
٦-کەم خەوی و خەمخواردن
۷-لاوازی گشتی یان نەخۆشی درێژخایەن وەک گرانەتا مانەوە لەسەر جێگا بۆ ماوەیەکی زۆر
چۆنیەتی چارەسەركردنی ئەم كێشەیە :
۱-زوو زوو شتنی سەر لە هەموو دەرمانێک باشترە
۲-بەکارهێنانی شامپۆی دژە کڕێش وەک شامپۆی (پۆلیتار _ سیلسن _ سیلینیۆم دای سەلفاید _ جێنیزۆل ) ...هتد
۳-بە کاهێنانی هەتوان(مرهم)یان خەپلەی حەب (مایکۆنازۆل _ کیتوکۆنازۆل).