ترست لەوە هەیە لە ژیانی هاوسەرگیردا سەركەوتوو نەبیت ، دەتوانیت سوود لەم 10 ڕێنماییە وەربگریت بۆ ئەوەی ژیانی هاوسەرگیریت بێ كێشە بێت .
1-ڕۆژێك لە ڕۆژەكانی هەفتە سۆپرایزی بۆ بكە و چونە دەرەوەیەكی تایبەت ڕێكبخە ، ئەمە هەسی خۆشویستن لە نێوانتاندا زیاد دەكات .
2- هەندێك شتی ساددە هەیە پێكەنین لەسەر لێوی هاوسەرەكەت دروست دەكات و دڵخۆشی دەكات ، ئەگەر هەندێك لە بەیانیان نانی بەیانی بۆ ببیەتە سەر جێگەی نوستنەكەی ئەوە دڵخۆشی دەكات .
3- هەندێكجار پەیوەندی پێوە بكە و پێی بڵێ كە خۆشت دەوێت و هەست و سۆزی خۆتی بۆ دەرببڕە، ئەم ڕەفتارە تۆ لە چاوی ئەودا گەورەتر دەكات .
4-ئەو كاتەی بۆنەیەكی تایبەت هەیە وەك یادی لەدایك بوونی یان یادی هاوسەرگیریەكەتان ئەوە دیاریەكی تایبەتی پێشكەش بكە .
5- نامەی خۆشەویستی بۆ بخەرە ناو جانتاكەیەوە كاتێك ئەو سەفەر دەكات یان بۆ شوێنێكی دوور دەچێت ، بۆ ئەوەی بەردەوام هەست بە بونی تۆ بكات و بزانێت كە تۆ ئەوت لە خەیاڵدا بوە .
6- كاتێك لە شوێنێكی قەرەباڵغدان و خەڵكێكی زۆر لە دەوروبەرتانە ئەوە لە دوورەوە ماچێكی بۆ بنێرە بەم ڕەفتارەی تۆ هەست بەوە دەكات تەنها ئەو لە دڵ و چاوی تۆدایە.