ئەو كاتەی باسەكە دەچێتە سەر بەدیهێنانی خەون و ئاواتەكان ئەوە گەیشتن بەو ئەنجامە دەكەوێتەوە سەر تۆ كە هەوڵی بۆ دەدەیت و تا چ ڕاددەیەك متمانەت بەخۆت هەیە بۆ ئەوەی بگەیت بە ئامانجەكەت ، توێژینەوەیەكی نوێ كە لەلایەن ڕێكخراوی ((LSU ) ئەنجامدراوە تیایدا ئەوە هاتوە ئەو كەسانەی متمانەیان بەخۆیان هەیە ئەوە ئەو بەشەی مێشكیان كە پەیوەندی بە ئاگاداری و هەستكردنەوەیە هەیە ئەوە چالاكتر دەبێت واتە مێشكیان زیاتر بەكاردەهێنن و ئەمەش جۆرێك لە زیرەكی دەبەخشێت بە مرۆڤ بۆ ئەوەی بگەن بەو شتەی مەبەستیانە ، پێویستە زۆر باش بزانیت پێنج جۆر لە پێبینی هەڵە كاریگەری دەبێت لەسەر ژیانت و ژیانت وێران دەكات لەبەر ئەوە باشتر وایە لێی دوور بكەویتەوە .
1- دادپەروەری لەم ژیانەدا نیە : نابێت وا بیربكەیتەوە كە ژیان دادوەرنیە لەگەڵ تۆ كاتێك خۆت ناتوانیت ئەوە بكەیت كە مەبەستتە ئیتر لۆمەی هیچ كەس و كات و شوێنێك مەكە ، تەنها هەوڵی خۆت بدە و ئەوی دیكە بە خودا بسپێرە .
2- ئەوەم دەست دەكەوێت كە دەمەوێت و بە ئاسانترین ڕێگەش : كاتێك شتێكت دەست دەكەوێت ئەوە هۆكارەكەی ئەوەیە هەوڵت بۆ داوە و ماندوو بویت لە پێناویدا ئەگینا هیچ شتێك نیە ئەوەندە بەو ئاسانیە بێتە بەر دەستت ، لەبەر ئەوە پاڵمەدەرەوە و ئەم قسەیە بكەیت كە هەرچیەكت بوێت بە ئاسانی دەستت دەكەوێت.
3- سەركەوتوو نابم : بێگومان كاتێك ئەوە لە مێشكی خۆتدا دروست بكەیت لە كارێكدا سەركەوتوو نابیت ئەوە بە دڵنیاییەوە ناگەیت بەسەركەوتن ، بەڵام ئەگەر هەمیشە گەش بین بیت ئەوە دەتواتنیت بە ئاسانترین شێوە بگەیتە خەونەكەت .
4- دەتوانم ڕەفتار و بیركردنەوەی هەموو كەسێك بگۆڕم ....ئەگەر بەم شێوەیە بیر دەكەیتەوە ئەوە تۆ زۆر هەڵەیت ئەوەش بزانە ئەو كەسەی تەنها دەتوانیت بیگۆڕیت خودی خۆتیت نەك هیچ كەسێكی دیكە ، بۆ ئەوەش باشتر وایە دوور بكەویتەوە لە هاورشێیەتی كردنی كەسانی خراپ و نەگونجاو و لە كەسانی بەرٍوشت نزیك ببیتەوە .