كەسێك هەیە خۆشت بوێت بەڵام نازانیت چی بكەیت بۆ ئەوەی ئەو عاشقت بێت ؟ تەنها ئەم سێ ڕێگەیە پەیڕەو بكە بۆ ئەوەی خۆشی بوێیت .
1-هەنگاوی یەكەم : وەك كەسێك خۆت نیشان بدە متمانەیەكی زۆرت بەخۆت هەیە و نەكەی هەرگیز وەك كەسێكی لاواز خۆت نیشان بدەیت ، و كاتێك دەچیتە شوێنێك كە ئەوی لێبێت ئەوە ماكیاجی زۆر مەكە و عەتری بۆنخۆش بۆ خۆشكردنی بۆنت بەكاربهێنە .
2-تەنانەت ئەگەر زۆریش خۆشت دەوێت چاكتر وایە ئەوەت بیر بێت ڕەنگە ئەو ئەو هەستەی بۆت نەبێت و تەواوی نهێنیەكانی ژیانی خۆتی بۆ باس مەكە لە سەرەتاوە چونكە ئەو كەسانەی لە سەرەتاوە هەموو شتێك باس دەكەن جێگەی سەرنج نابن بۆ بەرامبەرەكەیان ، ئەوەش بزانە لەبەر خاتری ئەو كەسایەتی خۆت مەگۆڕە و خۆت لە بنەڕەتدا چۆنی هەر بەو شێوەیە مامەڵە بكە و خۆت مەكە بە كەسێكی جیاوازتر لە كەسایەتی خۆت .
3-كار لەسەر دەرخستنی دیوە جوانەكەی كەسایەتی خۆت بكە چونكە هیچ پیاوێك نیە لە دونیادا عاشقی ئافرەتێك بێت كە ئیرەی ببات و مەزاجی و ڕاڕا ببێت .
4- ببە بە هاوڕێیەكی نزیك و شیرینی ئەو و زیرەكانە ڕەفتار بكە و سەربەخۆی خۆت لەدەست مەدە لەپێناو ئەودا بەم شێوەیە ووردە ووردە كەسی بەرامبەر خۆشی دەوێیت بێئەوەی تۆ ئاگاداربیت .