هەندێک کەس لە دوای ماوەیەک لە جوینی بنێشت قوتی دەدەن، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی بنێشتەکە هەندێک ماددە لەگەڵ خۆی بباتە ناو گەدە.
جوینی بنێشت سوود بە تەندروستی مرۆڤ دەگەیەنێت، بە تایبەت ئەگەر ئەو جۆرە بنێشتە شەکری کەم بێت دەبێتە هۆی ئاسان کردنی هەرس و چالاک کردنی لیکەڕژێنەکان.
لەم بابەتەدا ئاماژە بە قۆناغەکانی قوتدانی بنێشت دەکەین.

بنێشت لە پێکھاتەی کیمیایی و تام و بۆن و ماددە توێنەر و ھەڵواسراوەکان پێکدێت، لەبەر ئەوە کاتێک کە قووت دەدرێت ڕاستەوخۆ دەچێتە ناو گەدە، ئەنزیمەکان و ترشەکانی ناو گەدە دەست دەکەن بە شکاندنی پێکهاتە بلورییەکانی شەکر و ماددە بۆندارەکان. دواتر ماددە ھەڵواسراوەکان کە بە تەواوی لێک ھەڵناوەشێنەوە، بەڵکو دەچنە ناو ڕێخۆڵە باریکە بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر لەناو ڕیخۆڵەدا دەمێننەوە و جگەر دەست دەکات بە نەھێشتنی ماددە ڕەنگدارەکان بۆ ئەوەی لەش دوور بخاتەوە لە دروستبوونی نەخۆشی ھەستیاری پێست، ئینجا لە ڕێگەی پیساییەوە دەچێتە دەرەوە، لەبەر ئەوە قوتدانی بنێشت ھیچ زیانێک بە تەندروستی لەش ناگەیەنێت.